یه‌کێک له‌و کێشه سه‌ره‌کیانه‌ی بۆته مایه‌ی قوڵبونه‌وه‌ی زیاتری قه‌یرانی سیاسی عێراق نه‌بوونی متمانه‌ی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کان و پێکهاته‌کانی گه‌لی عێراقیشه.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق پێشنیازێکی نوێ ده‌کات بۆ تۆکمه کردنی متمانه‌ی نێوان لایه‌نه‌کان و کۆکردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر مێزی دیالۆگ.
هاوکاتی ئه‌م پێشنیازه خۆپیشانده‌رانی پارێزگای ئه‌نبار داوای پێکهێنانی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ ده‌که‌ن یانیش ده‌که‌ونه شه‌ڕ.
ده‌وڵه‌تی یاسا ی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق له ڕێی ئه‌ندامه‌کانیه‌وه له په‌رله‌ماندا وه‌ڵام ده‌داته‌وه و ده‌ڵێن با عه‌ره‌بی سوننه هه‌رێمی خۆیان ڕابگه‌یه‌نن و پاره و داهاتیش خۆیان بۆ خۆیانی دابین بکه‌ن.
هه‌ر له‌ناو په‌رله‌مانیشه‌وه ده‌نگ به‌رزکراوه‌ته‌وه که نوری ئه‌لمالیکی نه‌خشه‌ی داڕستوه تا کوده‌تا به‌سه‌ر ده‌ستوردا بکات.
ئازاد ئه‌بوبه‌کر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت پێشتریش داوای له‌و شێوه‌یه‌ی عه‌مار ئه‌لحه‌کیم کراون به‌ڵام هیچیان ئه‌نجامیان نه‌بووه و بۆ ئه‌م پێشنیازه نوێیه‌شی نابێت ئه‌وه له یاد بکه‌ین ئایا سوننه‌کان پێی قایل ده‌بن، ئه‌مه‌ش بێ له‌وه‌ی وه‌ک ده‌ڵێت به‌دووری نازانێت خودی مالیکیش له‌گه‌ڵیدا نه‌بێت چونکه مالیکی ناخوازێت که‌سایه‌تیه‌کی له خۆی باڵاتر دروست نه‌بێت.
ئازاد ئه‌بوبه‌کر ده‌شڵێت نه هاوپه‌یمانی نیشتیمانی و نه هیچ ده‌سه‌ڵاتێک ناتوانن ڕێ له پێکهێنانی هه‌رێم بگرن و ده‌شڵێت بۆیه له ئێستادا هه‌ندێک له لایه‌نه سوننه‌کان پێداگیری ده‌که‌ن له‌سه‌ر هه‌رێمێکی خودموختار بۆ خۆیان چونکه له‌و ڕاستیه تێگه‌یشتون که جارێکی تر ناتوانن له عێراقدا ده‌سه‌ڵات بگرنه‌وه ده‌ست.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: