ده‌سـته‌یه‌کی ڕاوێژکاری ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریکا سـاڵانه به به‌های 300 ملیار دۆلار زیانی پـێ ده‌که‌وێت به‌هۆی زیابوونی حاڵه‌تی دزینی بیرۆکه و داهێنان له لایه‌ن چینه‌وه.
ده‌سـته‌که له ڕاپـۆرته‌که‌یدا ئامۆژگاری داوه که‌وا پـێویسته ئه‌مه‌ریکا ڕێوشوێنی توند بگرێته‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌که، له‌وانه سـزای ئابوری و قه‌ده‌غه‌ی هاورده‌کردن و دانان له نێو لیسـتی ڕه‌شی بازاڕه‌کانی دراودا.
ئه‌م ده‌سته ناحزبـیـیه که له کاربه‌ده‌سـتانی باڵای پـێشووی وڵاته‌که پـێـکهاتووه، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشـتیمانی سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت پـێویسته یارمه‌تی بدات له ڕاگرتنی دزینی نهێنیـیه بازرگانیـیه‌کانی وڵاته‌که.
سه‌رۆکی ده‌سـته‌که جۆن هانستمه‌ن ده‌ڵێت سـتراتیژیـیه‌تی ئێسـتای واشنتن وه‌ک پـێویست به‌س نیـیه و هیچ کاریـیه‌که‌ری ئه‌وتۆی به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا نیـیه که بیرۆکه و داهێنانه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌دزن.
به‌پـێی ڕاپـۆرتی ده‌سته‌که چین به‌رپـرسه له 80 % ی دزینی ئه‌و بیرۆکه و داهێنانه‌یه و به دوایدا ڕووسیا و هیندسـتان دێن.
جۆن هانستمه‌ن که بۆخۆشی باڵیۆزی پـێشـووی ئه‌مه‌ریکا بوو له چین و هه‌روه‌ها کاتی خۆی کاندیدی کۆماریـیه‌کان بوو بۆ سه‌رۆکایه‌تی، ده‌ڵێت ده‌بێت سه‌رۆک ئۆباما مانگی داهاتوو له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی چین شی جینپـینگ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه باس‌بکات.