ئاژانسێکی نیمچه فه‌رمی ده‌نگ و باسی ئێرانی ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی نکوڵی ده‌کات له‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وانی ئێرانی ئاسمانی به‌حره‌ینی به‌زاندبێت واته ئه‌و وڵاته ستراتیژیه‌ی که‌نداو که هێزی پێنجه‌می ده‌ریایی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکای لێیه.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئیسنا له‌م ڕاپۆرته‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌یدا ئاماژه‌ی به راگه‌یاندنی کاربه‌ده‌ستێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران کردووه به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی بهێنێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا له‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا زانیاری زیاتر نه‌دراوه به‌ڵام له‌بری ئه‌وه ئێرانیه‌کان داوایان له فه‌رمانڕه‌وایانی به‌حره‌ین کردووه تا سه‌رنج بده‌نه داواکانی خه‌ڵکی شانشینی به‌حره‌ین.
ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌حره‌ین گوتبووی فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وانی ئێرانی له دوڕگه‌یه‌کی بچوکی شانشینه‌که‌دا دۆزراوه‌ته‌وه.
به‌حره‌ین به‌رده‌وام ئێرانی شیعه گوناهبار ده‌کات به هاندانی سه‌رهه‌ڵدانی شیعه‌کانی به‌حره‌ین. هه‌رچی تارانیشه نکوڵی ده‌کات له‌و گوناهبارکردنه.