که‌سایه‌تیه‌کی ناوداری ئۆپزسیۆنی سوریا پێشنیازی پلانێکی قۆناغی گواستنه‌وه‌ی کردووه بۆ سوریای به‌شه‌ڕ وێرانبوو وه تیایدا داوا ده‌کات به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی وڵاته‌که ده‌سه‌ڵات جێبهێڵێت بۆ یاریده‌ده‌رێکی باڵا و له‌گه‌ڵ 500 لایه‌نگریدا سوریاش جێبهێڵێت.
مه‌عاز ئه‌لخه‌تیب سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا که له‌سه‌ر کار لاده‌چێت ئه‌و پلانه‌ی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووک بڵاوکردۆته‌وه هاوکاتی کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی تری هاوپه‌یمانێتی ئۆپزسیۆندا له شاری ئه‌سته‌نبوڵی تورکیا.
هاوبه‌ندی سه‌ره‌کی ئۆپزسیۆنی سوریا بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژ له ئه‌سته‌نبوڵ کۆده‌بێته‌وه که به‌شێکی کۆبونه‌وه‌که ته‌رخانه بۆ پێشنیازی وتووێژی ئاشتی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی سوریادا.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ڕووسیا له هه‌وڵی ڕێکخستنی کۆنفرانسێکی له‌و شێوه‌یه‌دان بۆ مانگی داهاتوو له ژنێف.
واشنتۆن و مۆسکۆ به‌رنامه‌یان هه‌یه هه‌ردوو لایه‌نی قه‌یرانی سوریا لێک‌نزیک بکه‌نه‌وه بۆ دانوستاندن کردن له‌سه‌ر شێوازه‌کانی پێکهێنانی حکومه‌تێکی کاتی بۆ سوریا.
لوئه‌ی سافی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا ئه‌مڕۆ 5 شه‌ممه گوتوویه‌تی هێشتاش ئۆپزسیۆنی سوریا پرسیاریزۆری هه‌یه له‌سه‌ر وتووێژه‌کان به‌ڵام هه‌ر سوریشه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نابێت به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا به‌شداری هه‌بێت له هیچ حکومه‌تێکی ئاینده‌ی سوریادا.
لوئه‌ی سافی ده‌ڵێت زۆر شت هه‌یه له باره‌ی کۆنفرانسه‌که‌ی ژنێفه‌وه نایزانن، وه ده‌ڵێت ئۆپزسیۆنی سوریا ئاماده‌یه بۆ به‌شداریکردن له هه‌ر کۆنفرانسێکدا که یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ گۆڕانکاری له قۆناغه‌که‌دا و هێنانه ئارای حکومه‌تێکی هه‌ڵبژێردراو و کۆتایی هێنان به دیکتاتۆری له سوریادا.
لوئه‌ی سافی جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی ئۆپزسیۆن مه‌رجی خۆی هه‌یه که به هیچ جۆرێک به دانوستاندن قایل نابێت ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌و ئاماژه‌یه‌ی تیادا نه‌بێت که به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌ست له‌کار ده‌کێشێته‌وه.
ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌ستانبوڵی ئۆپزسیۆنی سوریا دوابه‌داوی ڕاگه‌یاندنی پشتیوانی بوو له لایه‌ن وڵاتانی دۆستانی سوریا که ڕۆژی چوارشه‌ممه له عه‌ممان ی شانشینی ئوردون کۆبووبوونه‌وه بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر ئه‌و پلانی ئاشتیه.
سه‌باره‌ت به‌م کۆبوونه‌وه‌یه، سـاڵح تۆران په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌سـتانبوڵ ڕاپـۆرتی ناردووه.