گه‌وره دیپلۆماتانی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا و به‌ریتانیا هه‌وڵێکی هاوبه‌شیان داوه بۆ بوژاندنه‌وه‌ی وتووێژی ئاشتیانه‌ی ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینیه‌کان و له هات و چۆدان له نێوان ئۆرشه‌لیم و ڕامه‌ڵادا بۆ کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی هه‌ردوو لادا.
جان کێری وه‌زیری ده‌روه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ویلیا‌م هه‌یگ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به جیا له‌گه‌ڵ به‌نیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل‌دا کۆبوونه‌ته‌وه و ده‌ڵێن به هیوان به‌ره‌وپێشچون بێننه ئاراوه له ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی دانوستاندنه‌کاندا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئه‌مڕۆ 5شه‌ممه ده‌ستیکرد به سه‌ردانه دوو ڕۆژیه‌که‌ی بۆ ئیسرائیل و بڕیاریشه له‌گه‌ڵ شێمۆن پێرز سه‌رۆکی ئیسرائیل و زیپی لیڤینی وه‌زیری دادی ئیسرائیل‌دا کۆده‌بێته‌وه.
جان کێری ده‌ڵێت تێگه‌یشتنی هه‌یه له‌و جۆره ڕه‌شبینی و گومانانه‌ی له‌سه‌ر وتووێژی ئاشتی هه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌شبینی خۆی ده‌ربڕی.
وه‌زیری ده‌روه‌ی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ساڵانێکی تاڵتری بێهیوایی هه‌بوون، ئه‌وه‌ش هیوامانه به‌وه‌ی ڕێکخراوه‌یی و به ئاگا و پشودرێژ و سوربوون هه‌بێت و بتوانرێت ڕێبازێک بخریته ڕوو بۆ شیانه‌کانی ئاشتی.
دواتر جان کێری سه‌ردانی شاری ڕامه‌ڵا ی که‌ناری ڕۆژئاوا ده‌کات به مه‌به‌ستی وتووێژکردن له‌گه‌ڵ مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینیه‌کاندا و دواتریش هه‌ر به ماوه‌یه‌کی که‌م وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیاش له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌باسدا کۆده‌بێته‌وه.
ئه‌مه‌ش چواره‌مین سه‌ردانی جان کێریه بۆ ناوچه‌که له‌وه‌تای له مانگی دووی ڕابردووه‌وه که پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکای وه‌رگرت.
ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینیه‌کان جیاوازیه‌کی زۆریان هه‌یه له‌سه‌ر دۆسێی دروستکردنی ئۆردوگای نیشته‌جێبوونی ئیسرائیلی له که‌ناری ڕۆژئاوا و له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆرشه‌لیمیش.
فه‌له‌ستینیه‌کان ئه‌و ناوچانه‌یان ده‌وێت وه‌ک به‌شێك له ده‌وڵه‌تی ئاینده‌یان و هه‌موو دانوستاندنێکیشیان له‌گه‌ڵ ته‌لئه‌ڤیڤدا ڕه‌تکردۆته‌وه تا ئه‌و ده‌مه‌ی دروستکردنی ئه‌و ئۆردوگایانه‌ی نیشته‌جێبوون ڕاده‌گرێت.
هه‌رچی ئیسرائیلیشه ناخوازێت مه‌رجی پێشوه‌خت هه‌بێت بۆ دانوستاندنی ئاشتی.
له‌وه‌تای دره‌نگانێکی ساڵی 2008 ه‌وه وتووێژه‌کان له بنبه‌ستیان داوه و هیچ وتووێژێک نه‌کراوه ته‌نها کۆبوونه‌وه‌یه‌کی کورت نه‌بێت له مانگی 9 ی ساڵی 2010 دا.