له ئاکامی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ک ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له عێراق به لایه‌نی که‌م 13 که‌س کوژران و به ده‌یان که‌سیش برینداربوون.
به‌پـێی کاربه‌ده‌سـتانی پـۆلیس یه‌ک له ته‌قینه‌وه‌کان خۆکوژی بووه، کاتێـک خۆکوژێـک خۆی به خاڵێـکی پـشـکنینی له‌شـکردا ته‌قاندۆته‌وه له شـارۆچکه‌ی تاڕمیـیه‌ی باکوری به‌غدا. پاشـان چه‌ند چه‌کدارێـک ته‌قه‌یان له سه‌ربازه‌کان کردووه و سه‌رئه‌نجام 3 سه‌رباز کوژراون و 9 ی دیکه‌ش برینداربوون.
دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراویش له شـارۆچکه‌ی دوزخورماتوو له یه‌ک کاتدا ته‌قیونه‌ته‌وه و له‌وێش 3 که‌سی سیڤیل کوژراون و 38 که‌سی دیکه برینداربوون.
سێ بۆمبیش به دوای یه‌کدا ته‌قینه‌وه له بازاڕێـکی ئاژه‌ڵ له که‌رکوک و بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی که‌سێـک و برینداربوونی 25 که‌س.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش له ڕۆژئاوای به‌غدا، له ئه‌بو غرێب بۆمبێـک لای مزگه‌وتێـکی سووننه ته‌قیوه‌ته‌وه له‌و ده‌مه‌ی خه‌ڵـکی له نوێژکردن لێبووبوونه‌وه و ده‌هاتنه ده‌رێ له مزگه‌وته‌که، له ئاکامدا 6 که‌س کوژراون و 18 که‌سیش برینداربوون.