Accessibility links

گه‌رده‌لولێـکی به‌هێز له‌ شـارێـکی ویلایه‌تی ئۆکلاهۆمای ئه‌مه‌ریکا ده‌دات

  • VOA News

پاش نیوه‌ڕۆی دوێنی دووشه‌ممه‌ گه‌رده‌لولێـکی به‌هێز له‌ ناوچه‌یه‌کی فراوانی شـاری مۆری ویلایه‌تی ئۆکلاهۆمای دا و له‌ ئاکامدا به‌ لایه‌نی که‌م 24 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتدا و 240 که‌سی دیکه‌ برینداربوون.
تیمه‌کانی فریاکه‌وتن به‌رده‌وامن له‌ گه‌ڕان به‌ نێو داروپه‌ردوی شوێنه‌ وێرانبووه‌کاندا، له‌وانه‌ دوو خوێندنه‌گه‌ی سه‌ره‌تایی .
خێرایی گه‌رده‌لوله‌که‌ گه‌یشـتووه‌ته‌ 320 کیلۆمه‌تر له‌ کاژمێرێـکدا.
سه‌رۆک ئۆباما ڕایگه‌یاند ئۆکلاهۆما دووچاری باری نائاسایی بووه‌ و داوای له‌ ئاژانسه‌کانی فریاکه‌وتنی فیدرالی کرد‌ به‌هانای ناوچه‌که‌وه‌ بچن.
خانم ماری فه‌ڵن فه‌رمانڕه‌وای ویلایه‌تی ئۆکلاهۆما فه‌رمانی به‌ پاسه‌وانانی نیشـتیمانی ویلایه‌ته‌که‌ی کرد هاوکاری تیمه‌کانی فریاکه‌وتن و هێزه‌کانی پـۆلیس بکه‌ن له‌ کاره‌کانیاندا.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ له‌ سـاڵی 1999 گه‌رده‌لولێـکی به‌هێزی دیکه‌ له‌و شـاره‌ی دا و زیانی ماڵی و گیانی لێـکه‌وتبووه‌وه‌.
XS
SM
MD
LG