Accessibility links

عەبدوڵا یاوەر هۆشدارى لە جێگیرکردنى هێزه‌کانی په‌که‌که‌ لە ناوچەکانى موسڵ و کەرکوک و دیاله‌ دەدات

  • ئه‌میر گۆران

هاتنى چەکدارانى پارتى کرێکارانى کوردستان بۆ ناو خاکى عێراق لە هەرێمى کوردستانەوە لەسەر ئاستى ناوخۆی شارى موسڵیش کاردانەوەى لێ‌کەوتەوە . سەرۆکى بزوتنەوەى داد و چاکسازى هۆشدارى توند دەداتە هەردوو حکومەتى عێراق و هەرێمى کوردستان لە جێگیرکردنى چەکدارانى په‌که‌که‌ لە ناوچەکانى موسڵ و کەرکوک و دیاله‌ى هاوسنور لەگەل هەرێمى کوردستان.
عەبدوڵا یاوەر سەرۆکى بزوتنەوەى داد و چاکسازى لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپـیـیەکى بۆ دەنگى ئەمریکا ناردووە، دەڵێت بەپـێى زانیاریەکانى دەستى کەوتووە، هەرێمى کوردستان نیازى وایە چەکدارانى په‌که‌که‌ لە ناوچەکانى موسڵ و کەرکوک و دیاله‌ جێگیر بکات. هەروەها هۆشدارى ئەوەش دەدات کەوا ئەمە کاردانەوەى خراپى دەبێت.
لاى خۆشیەوە عەبدوڵا جبورى وتەبێژى بزوتنەوەى داد و چاکسازى لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگى ئەمریکا دەڵێت رێکەوتن لە نێوان هەرێمى کوردستان و تورکیا کراوە بۆ کۆتایی‌هێنان بە کێشەکانى ناوخۆیى تورکیا، بەڵام ئەو هەنگاوە کێشەیەکى ترى بۆ عیراق دروستکردوە.
XS
SM
MD
LG