Accessibility links

چالاکوانان: 23 چه‌کداری حزبوڵڵای لوبنان له‌ سوریا کوژراون

  • VOA News

چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن به‌ لایه‌نی که‌م 23 چه‌کداری حزبوڵڵای لوبنان له‌ شه‌ڕه‌که‌ی شـارۆچکه‌ی قوسێری نزیک سـنووری لوبنان کوژراون، له‌و ده‌مه‌ی هێزه‌کانی ئه‌سه‌د به‌ درێژایی هه‌فته‌یه‌که‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌سـتبگرنه‌وه‌ به‌سه‌ر ئه‌و شـارۆچکه‌یه‌دا.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه‌ له‌ به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی زیاتر له‌ 70 چه‌کداری دیکه‌ش برینداربوون.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێن له‌شـکر ده‌سـتیگرتووه‌ته‌وه‌ به‌سه‌ر زۆربه‌ی ناوچه‌کانی قوسێردا، به‌ڵام چالاکوانێـکی ئۆپـۆزسیۆن به‌ ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رزی گوتووه‌ سه‌رهه‌ڵـداوان هێزه‌کانی حکومه‌تیان ناچارکردووه‌ بکشێنه‌وه‌.
XS
SM
MD
LG