پێنجشه‌ممه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له بڵاوکراوه‌یه‌کدا ڕێبه‌ری به‌ره‌ی نوسره(جبهه نوسره) محه‌مه‌د جولانی به تێرۆریستی جیهانی له‌قه‌ڵه‌م دا به پێی بڕیارێکی سه‌رۆکایه‌تی که ئه‌م بڕیاره تێرۆریستان و ئه‌وکه‌سانه‌ی پشتیوانی ده‌ده‌نه تێرۆریستان و کاری تێرۆریستی ده‌که‌ن ده‌کاته ئامانج.
له ئاکام ئه‌م ده‌ستنیشانکرانه، ته‌واوی مه‌ڵک و ماڵی له ئه‌مه‌ریکا هه‌بێت و جولانی به‌رژه‌وه‌ندی تێدا بێت ده‌ستی به‌سه‌ر داده‌گیرێت و وڵاتیانی ئه‌مه‌ریکا به‌گشتی ناتوانن په‌یوه‌ندی بازرگانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و دا هه‌بێت و قازانجی پێ بگه‌یه‌نن.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریکا چوار کاربه‌ده‌ستی باڵای ڕژێمی سوریا، له‌گه‌ڵ دوو ده‌زگای سه‌ر به سوریا، هێلی ئاسمانی سوریا و و که‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌دونیای خسته ژێر سزا.
جولانی به ڕێبه‌ری به‌ره‌ی نوسره ده‌ناسرێت.
ئه‌و له گرته ڤیدیۆییه‌کاندا گوتویه‌تی ئامانجی کۆتای ئه‌و ڕووخاندنی ڕژێمی سوریا و دامه‌زراندنی دامه‌زراوه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی له‌سه‌رانسه‌ری وڵاته.
جولانی به تایبه‌تی له لایه‌ن ئه‌لقاعیده له عێڕاق ڕاسپێردراوه ئه‌م ئامانجانه بپێکێت.
له ژێر ڕێبه‌رایه‌تی جولانی به‌ره‌ی نوسره ده‌ستی له چه‌ندین هێرشی خۆکوژی له سه‌رانسه‌ری سوریا داوه. زۆربه‌ی ئه‌م هێرشانه له دیمشق کراون هه‌رچه‌نده ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه چه‌ند شوێنی تری وڵاتی کردۆته ئامانج. زۆربه‌ی ئه‌م هێرشانه خه‌ڵکی مه‌ده‌نی بێگوناهی سوریان کوشتون. ڕێکخراوی به‌ره‌ی نوسره له مانگی 12ی ساڵی 2012 له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا به ڕێکخراوێکی تێرۆریستی له قه‌ڵه‌م درا.
هه‌رچه‌نده به‌ره‌ی نوسره له دره‌نگانی 2011 له لایه‌ن ئه‌لقاعیده له عێڕاق دامه‌زرێندرا وه‌ک به‌ره‌یه‌ک بۆ چالاکییه‌کانی ئه‌لقاعیده‌ی عێڕاق له سوریا، به‌ڵا‌م به‌و دواییانه، جولانی به ئاشکرایی به‌ڵێنی هاوسۆزی و وه‌فای بۆ ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده ئه‌یمن زه‌واهیری داوه.
وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی ئه‌مه‌ریکا له به‌شێک له بڵاوکراوه‌که‌یدا ده‌شڵێت توندڕێی و ئایدیۆلۆژی تێرۆریستی هێچ شوێنێکیان له سوریای دوای ئه‌سه‌د دانییه و گشت خه‌ڵکانی به‌رپرسیاری سوریا ده‌بێت له دژی ئه‌ڵقاعیده و کۆمه‌ڵانی تری توندڕۆ وه ده‌نگ بێن.
و هه‌ر چه‌ند زووتر گواستنه‌وه‌ی سیاسی له سوریای دوای ڕژێمی ئه‌سه‌د ده‌ست پێ بکات، ئه‌وه‌نده بۆ خه‌ڵکی سوریا و ناوچه‌که باشتر ده‌بێت.