سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شـدا له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا له کۆشـکی سـپی گوتی ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له گوشـاره‌کانمان بۆ سه‌ر ڕژێمی سوریا.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان لای خۆیه‌وه گوتی هاوکاریـیه‌کی به‌هێز له نێوان تورکیا و ئه‌مه‌ریکادا هه‌یه و ئه‌مڕۆ سوریا له سه‌رووی لیستی بابه‌تی وتووێژه‌کانیان بووه. گوتیشی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما گفتوگۆی کردووه له باره‌ی ئاواره سوریـیه‌کانی په‌نایان بۆ تورکیا بردووه و هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی ئه‌و ڕاپـۆرتانه‌ی باس له به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی له سوریادا ده‌که‌ن.
پاشـان سه‌رۆک ئۆباما گوتی هه‌تا چه‌ند زووتر ئه‌سه‌د ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبێت، ئه‌وا باشتره. گوتیشی چی له توانایدا بێت ده‌یکات بۆ یارمه‌تیدانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا و هه‌روه‌ها کۆمه‌ککردنی تورکیا له مه‌سه‌له‌ی ئاواره‌کاندا.
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بڕیاری دیـپـلۆماتی و له‌شـکری بدات ئه‌گه‌ر هاتوو یه‌کلا بووه‌وه حکومه‌تی ئه‌سه‌د چه‌کی کیمیاوی به‌کارهێناوه له شه‌ڕی ناوخۆی وڵاته‌که‌یدا. به‌ڵام دووباره‌ی کرده‌وه که‌وا هێشـتا به‌ڵگه‌ی ته‌واو له به‌رده‌سـتدا نین.