لێکۆڵه‌ره‌وه‌کانی فێدراڵی له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا که‌وتونه‌ته لێکۆڵینه‌وه کردن له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری په‌یوه‌ندیه‌کانی گومانباری سه‌ره‌کی ته‌قینه‌وه‌کانی مانگی ڕابردووی ماراسۆنی بۆستن له‌گه‌ڵ جه‌نگاوه‌رێکی پێشوی هێزی به‌رگری چه‌چان که ئێستا له ده‌ره‌وه ده‌ژی.
مو‌سا حاجیمورادۆڤ ئه‌ندامی بزوتنه‌وه‌ی جوداییخوازی چه‌چان بووه و پاسه‌وانی یه‌کێک له ناودارترین ڕێبه‌رانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه بووه به‌ر له‌وه‌ی له ساڵی 2004دا بێته وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا.
له دیمانه‌یه‌کدا له ڕێی سکایپه‌وه له ماڵه‌که‌ی خۆیه‌وه له شاری مانشسته‌ر ی ستانی نیوهامشه‌ر به ده‌نگی ئه‌مریکای گووت له ساڵی 2006دا ته‌یمورله‌نگ ی گومانباری ته‌قینه‌وه‌کانی بۆستن ی بینیوه.
وه ده‌شڵێت له‌و ده‌مه‌وه هه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کی ئاسایی هه‌بووه له نێوانیاندا و ته‌نانه‌ت یه‌ک مانگ به‌ر له ڕووداوه‌کانی بۆستن ته‌یمورله‌نگ سارناییڤ و هاوسه‌ره ئه‌مریکاییه‌که‌ی و منداڵه‌که‌شیانی بانگهێشت کردووه بۆ خوانێکی ئێواره.
مو‌سا حاجیمورادۆڤ ده‌ڵێت له‌و دیدارانه‌یدا هه‌رگیز باسیان له ئیسلام و ڕێبازی سه‌ربه‌خۆیی چه‌چان نه‌کردووه.