Accessibility links

6 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو ئێواره‌ی چوارشه‌ممه‌ له‌ به‌غدا ده‌ته‌قێنه‌وه‌ و ده‌یان کوژراو و برینداریان لێـده‌که‌وێته‌وه‌

  • Goran Tawfeeq

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراقی هه‌ژاند و له‌ ئاکامدا به‌ ده‌یان که‌س کوژران و برینداربوون.
گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌غدا ده‌ڵێت سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ پـۆلیسی پـێی ڕاگه‌یاندووه‌ ته‌قینه‌وه‌کان له‌ ڕێـگه‌ی 6 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراوه‌وه‌ بوون‌ که‌ دووانیان ناوچه‌ی کازمیـیه‌ی زۆرینه‌ شیعه‌ی کردبووه‌‌ ئامانج و ئه‌وانی دیکه‌ گه‌ڕه‌که‌کانی به‌له‌دیـیان و سه‌در و مه‌شـته‌ل و زه‌عفه‌رانیـیه‌.
به‌پـێی ئاماره‌ سه‌ره‌تایـیه‌کان ته‌قینه‌وه‌کان به‌ لایه‌نی که‌م 50 کوژراو و برینداریان لێـکه‌وتووه‌ته‌وه‌.
XS
SM
MD
LG