Accessibility links

نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان به‌ نیازه‌ ده‌نگ له‌سه‌ر پـرۆژه‌ بڕیارێـک سه‌باره‌ت به‌ سوریا بدات

  • VOA News

پـێشـبینی ده‌کرێت ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ کۆمه‌ڵه‌ی گشـتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌نگ له‌سه‌ر پـرۆژه‌ بڕیارێـک بدات بۆ سه‌رزه‌نشـتکردنی به‌رده‌وامی توندوتیژیـیه‌کان له‌ سوریا و هه‌روه‌ها داوابکرێت‌ حکومه‌تی سوریا‌ ڕێـگه‌ به‌ لێـکۆڵه‌ره‌وانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بدات بچنه‌ ناو وڵاته‌که‌یه‌وه‌.
ئه‌م پـرۆژه‌ بڕیاره‌ که‌ مه‌رجی پابه‌ندبوونی تیادا نیـیه‌، له‌ لایه‌ن قه‌ته‌ره‌وه‌ داڕێژراوه‌ و تیایدا پـێشـوازی له‌ هاوبه‌ندی نیشـتیمانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ده‌کرێت و به‌ وتووێژکارێـکی چالاکی ناودێرده‌کات که‌ بۆ ئاڵوگۆڕی سیاسی له‌ سوریا پـێویسته‌. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات هاوبه‌ندی نیشـتیمانی ڕه‌زامه‌ندیـیه‌کی به‌رفراوانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌سـهێناوه‌ وه‌ک نوێنه‌ری شه‌رعی خه‌ڵـکی سوریا.
بڕیاره‌که‌ داواش له‌ سوریا ده‌کات ڕێـگه‌ به‌ تیمێـکی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بدات به‌ ئازادانه‌ لێـکۆڵینه‌وه‌ی خۆیان بکه‌ن له‌ باره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌ به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی ده‌که‌ن. ئه‌و تیمه‌ له‌ لایه‌ن سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون مۆڵه‌تی پـێ‌دراوه‌ و له‌ ئێسـتادا ئاماده‌یه‌ ده‌ستبه‌کاربێت، به‌ڵام حکومه‌تی سوریا ڕێـگه‌ی پـێ نادات بچێته‌ ناو وڵاته‌که‌یه‌وه‌.
ڕووسیا له‌ دژی پـرۆژه‌ بڕیاره‌که‌یه‌ و دیپـلۆماته‌کانی ده‌ڵێن پـێشـبینی ده‌کرێت ده‌نگێـکی که‌متر به‌ده‌سـتبهێنێت به‌ به‌راورد به‌ بڕێارێـکی پـێشـتر ئه‌نجومه‌نی گشـتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان که‌ له‌ مانگی هه‌شتی سـاڵی ڕابردوو په‌سه‌ندی کرد.
XS
SM
MD
LG