وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری ده‌ڵێت پـێشـبینی ده‌کات حکومه‌تی سوریا و هاوپه‌یمانی سه‌ره‌کی ئۆپـۆزسیۆن له سه‌ره‌تای مانگی شه‌شدا ئاماده‌ی کۆنگره‌یه‌کی ئاشـتی بـبنن، به ئامانجی کۆتایی هێنان به زیاتر له دوو سـاڵ له قه‌یرانی نێو وڵاته‌که‌یاندا.
جان کێری ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له میانه‌ی سه‌ردانێـکیدا بۆ ستۆکهۆڵم ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی ڕووسیا ئاگاداری‌کردووه‌ته‌وه که‌وا حکومه‌تی سوریا ژماره‌یه‌ک ناوی خستووه‌ته ڕوو که شیانی هه‌یه له دانوسـتاندنه‌کاندا نوێنه‌رایه‌تی بکه‌ن. گوتیشی ئه‌ندامانی ئۆپـۆزسیۆنیش به‌نیازن به‌شداری له کۆنگره‌که‌دا بکه‌ن.
پاشـان کێری ئاگاهی به ئه‌سه‌د دا له‌وه‌ی بایکۆتی وتووێژه‌کان نه‌کات، ده‌ڵێت ئه‌وه بڕیارێـکی چه‌وت ده‌بێت و پشـتیوانی زیاتری ئۆپـۆزسیۆنی لێـده‌که‌وێته‌وه.
هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕووسیا و ئه‌مه‌ریکا قایل بوون وتووێژی ئاشـتی نێوان سوریـیه‌کان ڕێـکبخه‌ن، هه‌رچه‌نده ناکۆکیـیه‌کی گه‌وره‌یان هه‌یه له باره‌ی ئه‌وه‌ی به‌شـار ئه‌سه‌د ڕۆڵێـکی هه‌بێت له ئاینده‌ی سوریا یان نا. واشنتن له مێژه‌وه ده‌ڵێت ده‌بێت ئه‌سه‌د ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبێت له به‌رامبه‌ر پـیاده‌کردنی سه‌رکوتکردنی خوێناویـیانه‌ی نه‌یارانی.
هێشـتا شوێنی کۆنگره‌که ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه، به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتانی ئوردن ده‌ڵێن وڵاتانی ڕۆژئاوا و عه‌ره‌بی، ئه‌وانه‌ی نه‌یاری ئه‌سه‌دن، هه‌فته‌ی داهاتوو له عه‌ممانی پایته‌خت تاووتوێی پـرۆسه‌که ده‌که‌ن له کۆنگره‌ی دۆسـتانی سوریا.