Accessibility links

هاشمی ڕه‌فسنجانی و ڕحیم مشایی له‌ هه‌ڵبژارد‌نه‌کانی سه‌کۆماری ئێران ناونوسی ده‌که‌ن


شه‌ممه‌، ئه‌کبه‌ر هاشمی ڕه‌فسنجانی سه‌رکۆماری پێشووی ئێران له‌ دواساته‌کانی مۆڵه‌تی ناوتۆمارکردنی کاندیداکانی یازده‌هه‌مین هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماری ئێران چۆ ناو بینای وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران و کاندیداتی خۆی ڕاگه‌یاند.
هه‌ر‌وه‌ها، ئێسفه‌ندیار ڕه‌حیم مشایی، هاوپه‌یمانێکی نزیکی سه‌رکۆمار مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نژاد، هه‌ر له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕایگه‌یاند ناوی بۆ کاندیدی سه‌رکۆماری نوسیوه‌.
محه‌ممه‌د ڕه‌زا ڕه‌حیمی جێگری یه‌مه‌کی سه‌کۆماری ئێران له‌ دواساته‌کاندا ناو نوسیکرد.
سه‌عید جه‌لیلی، محه‌ممه‌دباقر قالیباف، ڕامین مێهمانپه‌ره‌ست، محه‌ممه‌د شه‌ریعه‌تمه‌داری، عه‌لی ئه‌کبه‌ر ولایه‌تی له‌ ناو ده‌یان کاندیدای تری هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆمارین.
زیاتر له‌ 450 که‌س نێویان وه‌ک ‌کاندیدی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماری نوسیوه‌.
به‌ پێی یاسا، ' شوڕای نگهبان' له‌ سبه‌ینی ڕا ده‌ست به‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ لێوه‌شاوه‌یی کاندیداکان ده‌کات.
هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ 14 مانگی داهاتو به‌رێوه‌ ده‌چن.
XS
SM
MD
LG