Accessibility links

که‌شتی فڕۆکه‌ هه‌ڵگری ئه‌مه‌ریکایی به‌ مه‌به‌ستی مانۆڕی له‌شکری هاوبه‌ش ده‌گاته‌ کۆریای باشور

  • VOA News

که‌شتی فڕۆکه‌ هه‌ڵگری هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریکا USS Nimitz گه‌یشتووه‌ته‌ کۆریای باشور بۆ به‌ڕێوه‌بردنی مانۆڕی هاوبه‌شه‌ی ده‌ریایی که‌ ڕه‌نگه‌ ببێته‌ مایه‌ی کاردانه‌وه‌یه‌کی توند له‌لایه‌ن کۆریای باکوره‌وه‌.
Nimitz ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ گه‌یشته‌ شاری به‌نده‌ری بۆسان له‌ باشوری ڕۆژئاوای وڵات بۆ به‌شداری کردن له‌ مانۆڕێکی سێ ڕۆژی.
کۆریای باکور ده‌ڵێت ئه‌م مانۆڕه‌ هاوبه‌شه‌ ساڵانه‌یه له‌ باشور خۆ ئاماده‌ کردنه‌ بۆ داگیر کردن. باکور به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌ شه‌ندنه‌وه‌ ده‌کات ئه‌گه‌ر سه‌روه‌ری خاکی پێشیل بکرێت.
XS
SM
MD
LG