Accessibility links

سه‌رۆکی پێشووی مسڕ له‌ به‌رده‌م دادگا ئاماده‌ ده‌بێته‌وه‌


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ سه‌رۆکی پێشووی مسڕ حوسنی موباره‌ک گه‌ڕایه‌وه‌ دادگا بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر ڕووبه‌ڕووی دادگایی کردنه‌وه‌ ببێته‌وه‌ به‌هۆی ده‌ست هه‌بوونی له‌ کوشتنی سه‌دان خۆپیشانده‌ر له‌ میانه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی به‌هاری عه‌ره‌ب له‌ ساڵی 2013.
له‌ ڕابوردوو موباره‌ک سزای مه‌رگی به‌سه‌ردا درابوو به‌ڵام مافی دادگایی کردنه‌وه‌ی پێدرا له‌سه‌ر داوای دادپرسان و پارێزه‌رانی به‌رگری.
له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ موباره‌ک به‌ کورسی تایبه‌تی که‌م ئه‌ندام له‌ دانیشتنی دادگا ئاماده‌ بوو، له‌ کاتێکدا هه‌ردوو کوڕه‌که‌ی له‌گه‌ڵیدا ئاماده‌ بوون که‌ ئه‌وانیش له‌ دۆسێیه‌کی جیادا به‌ گه‌نده‌ڵی تاوانبار کراون.
له‌ ده‌ره‌وه‌ی دادگا باری ئاسایش توند گیرابوو و ژماره‌یه‌ک له‌ که‌سوکاری قوربانیان له‌وێ ئاماده‌ بوون.
XS
SM
MD
LG