کاربه‌ده‌ستانی عێراق ده‌ڵێن هێرشبه‌رێکی خۆکوژ به تانکه‌رێکی پڕ له که‌ره‌سته‌ی ته‌قه‌مه‌نییه‌وه هێرشی کرده سه‌ر ماڵی ئه‌فسه‌رێکی زانیاری له‌شکر له باکوری وڵاته‌که. 3 که‌سی کوشتووه‌و 18 که‌سی دیکه‌شی بریندار کردووه.
کاربه‌ده‌ستانی پۆلیس ده‌ڵێن ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ڕۆژی شه‌ممه زیانێکی زۆری به ماڵی ژه‌نه‌ڕاڵ خه‌له‌ف ئه‌لجبوری ئه‌لشورقه‌ت گه‌یاندووه که ماڵیان به 250 کیلۆ مه‌تر دوور ده‌که‌وێته باکوری به‌غداوه.
پۆلیس ده‌شڵێت کوڕه‌که‌ی و برازاکه‌ی له ناو کوژراوه‌کانن به‌ڵام خۆی له کاتی ئه‌م ڕووداوه له ماڵه‌وه نه‌بوو.
کاربه‌ده‌ستێکی نه‌خۆشخانه ژماره‌ی قوربانییه‌کانی پشتڕاست کردووه.