له به‌نگلادیش، کارمه‌ندانی فریاکه‌وتن ئه‌مڕۆ هه‌ینی ژنێـکیان به زیندوویی دۆزیوه‌ته‌وه له ژێر داروپه‌ردوی باڵه‌خانه‌که‌ی دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر ڕووخا.
زیاتر له هه‌زار که‌س به‌م ڕووداوه گیانیان له‌ده‌سـتدا و هه‌روه‌ها ئاگرێـکیشی لێـکه‌وته‌وه له ئاکامی بڕینه‌وه‌ی شیشه ئاسنه‌کانی باڵه‌خانه‌که، ئه‌وه‌ش بووه مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی 8 که‌سی دیکه.
ئه‌نجانا پاسریچا له نیو ده‌لهیـیه‌وه ڕاپـۆرتێـکی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه.
تیمه‌کانی فریاکه‌وتن ته‌رمی زیاتری قوربانیـیان له ژێر داروپه‌ردوی ئه‌و باڵه‌خانه هه‌شت نهۆمیـیه ده‌رده‌هێنن، له‌و ده‌مه‌ی به سه‌دان له که‌سوکاری کرێـکاره‌کان له نزیـک شوێنه‌که‌دا ماونه‌ته‌وه به‌و هیوایه‌ی به زیندوویی خۆشه‌ویسته‌کانیان بیـیانبینه‌وه.
باڵه‌خانه‌که که به ڕه‌نا پـلازا ناسرابوو، شوێنی 5 کارگه‌ی جل‌وبه‌رگ بوو، دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر داڕما به‌و سه‌دان کرێـکاره‌ی له نێویدا بوون و زۆربه‌یان که‌وتنه ژێر کۆنکرێت و خشتی باڵه‌خانه‌که‌دا. ژماره‌یه‌ک له قوربانیـیه‌کان ته‌رمه‌کانیان وه‌ها شێواوه، ناناسرێنه‌وه.
هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێشـتا سه‌نگ خستنه سه‌ر ئه‌م خراپـترین کاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر ئه‌م که‌رته‌ی پـیشه‌سـازی ئه‌و وڵاته‌دا هاتووه، به‌رده‌وامه، ڕووداوێـکی دیکه له کارگه‌یه‌کی 11 نهۆمی جل‌وبه‌رگدا ڕوویدا، ئه‌ویش که‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له نهۆمه‌کانی خواره‌وه‌ی کارگه‌که‌دا له ئێواره‌ی چوارشه‌ممه له پاش ته‌واوبوونی کار تیایدا. خاوه‌نی کارگه‌که و چه‌ند که‌سێـکی دیکه له‌م ڕووداوه‌دا گیانیان له‌ده‌سـتدا.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ئه‌م باڵه‌خانه‌یه‌یان، مه‌رجه‌کانی سه‌لامه‌تی بیناسـازی تیادا بووه. به‌ڵام هێشـتا ڕووداوه‌که نیگه‌رانیـیه‌کانی پـترکردووه له باره‌ی سه‌لامه‌تی کارگه‌کانی جل‌وبه‌رگی ئه‌و وڵاته که به‌شێـکی زۆریان بۆ بازاڕه‌کانی وڵاتانی ڕۆژئاوا جل‌وبه‌رگ ده‌دروون.
له‌م ڕۆژانه‌ی دوایی حکومه‌تی به‌نگلادیش پـشـکنینی خۆی بۆ باڵه‌خانه‌کان توندترکردووه و داوای له 18 کارگه‌ی جل‌وبه‌رگ کردووه دایبخه‌ن به‌هۆی نه‌بوونی مه‌رجه‌کانی سه‌لامه‌تی تیایاندا.
خانم که‌لپـونا ئا‌کته‌ر که له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی یه‌کێتی کرێـکاراندا کارده‌کات و هه‌وڵ ده‌دات باری کار و ژیانی 3 ملیۆن و 600 هه‌زار کرێـکاری به‌نگلادیشی باش بکات، ده‌ڵێت هیواداره ئه‌م جاره حکومه‌ت ڕێوشوێنی توند بگرێته‌به‌ر بۆ پـشـکنین و باشـکردنی شوێنی کارکردنی کرێـکاراندا.
که‌لپـونا ئا‌کته‌ر ده‌ڵێت " پاش هه‌موو ڕووداوێـکی ئاگرکه‌وتنه‌وه یان داڕمانی باڵه‌خانه‌یه‌ک یانیش هه‌ر ڕووداوێـک له کاره‌گه‌کاندا ڕووبدات، حکومه‌ت به کۆمه‌ڵێـک ڕێوشوێن دێته پـێشـێ و هیچی جێبه‌جی ناکات، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان ده‌مانه‌وێت به ڕاستی هه‌نگاو بنێت، وه ئێسـتاش باشترین کاته ئه‌م کاره بکات."
به‌م ڕووداوه که له سه‌رانسه‌ری جیهاندا هه‌واڵه‌که‌ی بڵاوبوویه‌وه، حکومه‌ت و کارگه‌کانی جل‌وبه‌رگی به‌نگلادیش که‌وتوونه‌ته ژێر گوشـاره‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی دووچاری گه‌وره‌ترین که‌رتی پـیشه‌سـازی وڵاته‌که‌یان ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵیداهه‌وڵ بدرێت موچه و مافه‌کانی کرێـکاران باشبکرێن.
به‌نگلادیش دووه‌م وڵاته له جیهاندا له دورینی جل‌وبه‌رگدا و سـاڵانه به به‌های 20 ملیار دۆلار هه‌نارده‌ی بۆ وڵاتان هه‌یه.