Accessibility links

دیپـلۆماتێـکی ئه‌مه‌ریکایی: له‌ ده‌می هێرشه‌که‌ی بنغازی نه‌توانراوه‌ هیچ یارمه‌تیـیه‌کی له‌شـکریـیان بۆ ڕه‌وانه‌بکرێت


گریگۆری هیکس جێـگری سه‌رۆکی شـاندی دیپـلۆماسی ئه‌مه‌ریکا له‌ لیبیا ده‌ڵێت له‌و ده‌مه‌ی سـاڵی ڕابردوو هێرش کرایه‌ سه‌ر کونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ شـاری بنغازی، داوای یارمه‌تی له‌شـکری کردووه‌ له‌ بنکه‌ی ئاسـمانی ئه‌مه‌ریکا له‌ ئیتالیا که‌ نزیکترین شوێن بووه‌ هێزی ئه‌مه‌ریکایی لێبێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا هێنده‌ دوربووه‌ که‌ نه‌توانراوه‌ لێوه‌ی هیچ یارمه‌تیـیه‌کیان بۆ ڕه‌وانه‌بکرێت.
گریگۆری هیکس ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ئه‌مه‌ی بۆ‌ ده‌سـته‌یه‌کی کۆنگرسی ئه‌مه‌ریکا ڕاگه‌یاند و گوتی چه‌ند جارێـکیش په‌یوه‌ندی به‌ کاربه‌ده‌سـتان کردووه‌ له‌ واشنتن، له‌وانه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێلاری کلنتن. به‌ هه‌مان شێوه‌ په‌یوه‌ندی به‌ کاربه‌ده‌سـتانی لیبیاش کردووه‌.
گوتیشی له‌ کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکای پـرسیوه‌ ئایا ده‌کرێت یارمه‌تی له‌شـکریـیان بۆ ڕه‌وانه‌ بکه‌ن، به‌ڵام له‌ وه‌ڵامدا پـێـیان گوتووه‌ دوو هه‌تا سێ کاژمێری ده‌وێت فڕۆکه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ ئیتالیاوه‌ بگه‌نه‌ لیبیا و هه‌روه‌ها هیچ فڕۆکه‌یه‌کی تانکه‌ری سووته‌مه‌نی له‌ به‌رده‌سـتدا نیـیه‌ بۆ دابینکردنی سووته‌مه‌نی بۆ فڕۆکه‌کان له‌ ئاسـماندا.
XS
SM
MD
LG