Accessibility links

مێزگرد: ڕێکه‌وتنه‌ 7 خاڵیـیه‌که‌ی نێوان هه‌رێم و حکومه‌تی مالیکی

  • Haider Kareem

دوابه‌دوای په‌سه‌ندکردنی قانونی بوچه‌ی ساڵی 2013 ی عێراق له‌ حه‌وتی مانگی سێ که‌وا په‌رله‌مانتاره‌ کورده‌کان ئاماده‌ی نه‌بوون، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌گه‌ڵ وه‌زیرو سه‌رۆکی کوتله‌ کوردستانییه‌کانی نێو په‌رله‌مانی عێراق کۆبۆوه‌ و بڕیاری دا وه‌زیرو په‌رله‌مانتاره‌ کورده‌کان نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ به‌غدا.
پاشان دوای گۆڕینه‌وه‌ی نامه‌ و کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نیشتیمانی و حکومه‌تی عێراق، هه‌روه‌ها چوونی شاندێکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ سه‌رۆکایه‌تی نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌غدا و کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نیشتیمانی و نوری مالیکی گه‌یشتنه‌ ڕێکه‌وتنێکی حه‌وت خاڵی که‌ له‌ نێوان نێچیرڤان بارزانی و نوری مالیکی مۆرکرا. ئه‌مه‌ بابه‌تی ئه‌م مێزگرده‌ی حه‌یده‌ر که‌ریمه‌ له‌گه‌ڵ د. هۆشه‌مه‌ند عه‌لی مێژووناس و شاره‌زای کاری سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بنکه‌ له‌ ولایه‌تی مه‌نیسۆتا و که‌ریم ساڵح شاره‌زای قانوونی و کاروباری سیاسی عێراق بنکه‌ له‌ ولایه‌تی وسکانسن.
XS
SM
MD
LG