Accessibility links

شه‌ریف بێهروز ده‌ڵێت به‌ پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشووی ئێران، ئێستا گرفته‌کان ئێجگار زیادبوون

  • Haider Kareem

نزیکه‌ی مانگ و نیوێک ماوه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی و ئه‌نجوومه‌نی شاره‌کانی ئێران و ئه‌وه‌ی زیاتر باسی لێ ده‌کرێت ململانێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیـیه‌که‌یه‌تی.
شه‌ریف بێهروز نوێنه‌ری حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له‌ ئه‌مه‌ریکای باکووری، له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجی ئێستای ئێران وه‌به‌رچاو بگریت ڕژێمه‌که‌ی له ماوه‌ی سی ساڵی ڕابردوو هیچ کات هێنده‌ی ئێستا چ له‌ باری ئابووری‌ چ له‌ باری سیاسی و دیپلۆماتی و چ له‌بار‌ی ناوخۆوه‌ تووشی قه‌یران و گیروگرفتی وه‌ها نه‌بووه‌.
XS
SM
MD
LG