Accessibility links

جان کێری داوا له‌ سه‌رۆکی ڕووسیا ده‌کات ڕێـگه‌ چاره‌یه‌کی هاوبه‌ش بۆ قه‌یرانی سوریا بدۆزنه‌وه‌

  • VOA News

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری داوای له‌ ڤلادیمیر پـوتن سه‌رۆکی ڕووسیا کرد له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکادا پـێـکه‌وه‌ ڕێـگه‌ چاره‌یه‌کی هاوبه‌ش بدۆزنه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سوریا که‌وا بۆ زیاتر له‌ دوو سـاڵه‌ درێژه‌ی کێشـاوه‌.
جان کێری ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پـوتن له‌ مۆسـکۆ، گوتی ڕووسیا و ئه‌مه‌ریکا به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان‌ له‌ سوریادا هه‌یه، له‌وانه‌ سه‌قامگیری ناوچه‌که‌ و ڕێـگه‌گرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی توندڕه‌وی.
سه‌رۆکی ڕووسیاش لای خۆیه‌وه‌ گوتی خوازیاره‌ له‌گه‌ڵ واشنتندا هاریکاری بکات بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی له‌ ئه‌مڕۆدا هه‌ن.
XS
SM
MD
LG