پارتی کرێـکارانی کوردسـتان پـشـتڕاستی کرده‌وه که‌وا له سبه‌ی چوارشه‌ممه‌وه ده‌سـتده‌کات به کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له ناو تورکیاوه بۆ بنکه‌کانی له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق.
ئه‌مڕۆ له ڕاگه‌یاندنێـکدا سه‌رهه‌ڵـداوانی کورد ئه‌مه‌یان ڕاگه‌یاند و گوتیان ڕۆژی چوارشه‌ممه یه‌که‌م هێزیان ده‌ست به کشـانه‌وه‌که‌ی ده‌کات و له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کدا ده‌گه‌نه بنکه‌کانیان له هه‌رێمی کوردسـتان.
هه‌روه‌ها سه‌رهه‌ڵـداوان داوا له حکومه‌تی تورکیا ده‌که‌ن جموجۆڵه سه‌ربازیـیه‌کانی خۆی له ناوچه‌که ڕابگرێت، تاوه‌کو کۆسپ و گرفت له به‌رده‌م کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کان دروسـت نه‌بێت.
ئه‌م هه‌نگاوه له چوارچێوه‌ی ئه‌و پـرۆسه‌ی ئاشـتیه‌یه که له تورکیا ده‌سـتیپـێـکردووه بۆ چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی کوردی له‌و وڵاته.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پارتی ئاشـتی و دیموکراسی ده‌ڵێت پـرۆسه‌ی کشـانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌کانی په‌که‌که سێ بۆ چوار مانگی ده‌وێت.