کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن کۆریای باکور دوو موشه‌کی مامناوه‌ندی خۆی له‌سه‌ر سه‌کۆکانیان لابردووه که بۆ هه‌ڵـدان ئاماده‌ی کردبوون، ئه‌مه‌ش پـێده‌چێت ئاماژه‌یه‌ک بێت بۆ خاوبوونه‌وه‌ی گرژیـیه‌کان له نیمچه دورگه‌ی کۆریا.
کاربه‌ده‌سـتێـک له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا که نه‌یویستووه ناوی ئاشـکرا بکرێت، شه‌وی دووشه‌ممه گوتویه‌تی کۆریای باکور له‌م دوایـیانه‌دا له که‌ناره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌ی دوو موشه‌کی جۆری مووسوودانی له‌سه‌ر سه‌کۆکانیان لاداوه. ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنیش له کۆریای باشور باسیان له‌م هه‌نگاوه‌ی کۆریای باکور کرد.
چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر ئه‌مه‌ریکا ئاگاهی ده‌دا له‌وه‌ی کۆریای باکور ڕه‌نگه موشه‌کی جۆری مووسوودان هه‌ڵبدات که پـێشـتر تاقی نه‌کردووه‌ته‌وه. ده‌ڵێن مه‌وداکه‌ی نزیکه‌ی 3500 کیلۆمه‌تره و ڕه‌نگه بگاته چه‌ند ناوچه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکا.
ئه‌مه له کاتێـکدایه که سه‌رۆکی کۆریای باشور خانم پارک گیوون هه‌ی سه‌ردانی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆک ئۆباما کۆده‌بێته‌وه، یه‌ک له‌و بابه‌تانه‌ی وت‌ووێژیان له‌سه‌ر ده‌کرێت، گرژیـیه‌کانی ئه‌م دوایـیانه‌ی نیمچه دورگه‌ی کۆریایه.
دانیال ڕه‌سڵ، گه‌وره به‌ڕێوه‌به‌ری کۆشـکی سـپی بۆ کاروباری ئاسیا، ده‌ڵێت هێشـتا زووه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه‌ی کۆریای باکور بدرێت. ئاگاهی دا که‌وا کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ناتوانن به‌مه بڵێن ئیدی تاقیکردنه‌وه‌ی موشه‌کی له لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه ناکرێت.