دۆسێی ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری هه‌موارکردنه‌وه‌ی به‌رنوسی ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستانی عێراق ناکۆکی خستۆته نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان.
ڕێبین هه‌ردی، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه ده‌ڵێت له به‌ر گرنگیی و به‌های ده‌ستور وه‌ک پره‌نسیپێک بۆ یاساکان و بۆ ڕێکخستنی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵگا بۆیه پێویسته گه‌وره‌ترین ئاستی هاوڕایی له‌سه‌ر بێت نه‌ک به تاکڕه‌وانه یان به زۆرینه‌یه‌کی که‌م ئه‌م ده‌ستوره تێبپه‌ڕێندرێت.
به‌ڕێز هه‌ردی ده‌شڵێت هه‌وڵدان تا به‌رنوسی ده‌ستوری هه‌رێم بخرێته ڕاپرسیه‌وه کۆمه‌ڵگای کوردی که‌رت ده‌کات و برینێکی گه‌وره‌ی تیادا دروست ده‌کات و ده‌شڵێت به دووری نازانێت ڕه‌وشێک له هه‌رێمه‌که‌دا دروست بێت هاوشێوه‌ی ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا وڵاتی میسری تیادایه، ئه‌مه بێ له‌وه‌ی دابڕانێکی گه‌وره و بێ متمانه‌ییه‌کی زۆر له نێوان هێزه سیاسیه‌کاندا دروست ده‌کات.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ ڕێبین هه‌ردی کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: