Accessibility links

ناونوسیکردنی کاندیداکانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری ئێران ده‌ست پێده‌کات

  • مۆعته‌به‌ر شێروانی

 دکتۆر خالید ته‌وه‌کولی

دکتۆر خالید ته‌وه‌کولی

سێشه‌ممه‌، ناونوسیکردنی کاندیداکانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری ئێران ده‌ست پێده‌کات و تاڕۆژی شه‌ممه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.
کۆمه‌ڵناس خالید ته‌وه‌کولی ده‌ڵێت چوار ده‌سته‌ خۆ بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌ ده‌که‌ن، به‌شێکیان سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تن وک ڕه‌حیم مشایی و نیکزاد، یا که‌سانێک که‌ به‌ره‌ی پاییداریان دروستکردووه‌ و سه‌ربه‌ حکومه‌تن و به‌شێکی تر 'ئوسولگه‌رایانی سوننه‌تین' وکو‌ قالیباف، به‌ڵام تا ئێستا ڕیفۆرمخوازه‌کان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ ئه‌گه‌ر هاشمی ڕه‌فسنجانی یا خاته‌می خۆیان کاندید بکه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و دووانه‌ له‌ وانه‌یه‌ یه‌کبگرن.
کۆمه‌ڵناس خالید ته‌وه‌کولی له‌ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا ده‌ڵێت چوار ده‌سته‌ خۆ بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌ ده‌که‌ن، به‌شێکیان سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تن وک ڕه‌حیم مشایی و نیکزاد، یا که‌سانێک که‌ به‌ره‌ی پاییداریان دروستکردووه‌ و سه‌ربه‌ حکومه‌تن هه‌رچه‌نده‌ له‌وانه‌یه‌ ڕه‌خنه‌ش له‌ حکومه‌ت بگرن و به‌شێکی تر 'ئوسولگه‌رایانی سوننه‌تین' وکو‌ قالیباف و حه‌داد عادڵ و وه‌کو ولایه‌تی یا که‌سانێکی وه‌ک محسن ڕه‌زایی سه‌ر به‌ ئوسولگه‌رایانی سوننه‌تین له‌ وانه‌یه‌ خۆ کاندید بکه‌ن. ئه‌و ده‌ڵێت له‌ ناو ڕیفۆرمخوازه‌کان که‌سانی وه‌کو عارف وه‌کو که‌واکبیان هاتون خۆ کاندید بکه‌ن به‌ڵام تا ئێستا ڕیفۆرمخوازه‌کان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ ئه‌گه‌ر هاشمی ڕه‌فسنجانی یا خاته‌می خۆیان کاندید بکه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و دووانه‌ له‌ وانه‌یه‌ یه‌کبگرن. ئه‌و ده‌شڵێت که‌ سانێکیش خۆ به‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌زانن وه‌ک حه‌سه‌ن ڕوحانی ده‌ڵێت ده‌خوازێت ببێت به‌ کاندید.
له‌ هه‌مانکات، ڕێبه‌ری باڵای ئێران ئایه‌توڵڵاخامنه‌یی له‌ دیداری له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماری و هی شوراکان گوتی،" زۆرکه‌س له‌م ساڵانه‌دا ویستیان له‌ بایه‌خی هه‌ڵبژاردنه‌کان که‌م بکه‌نه‌وه‌ یا کاتی ئه‌نجامدانی وه‌پاش بده‌ن، به‌ڵام تائێستا نه‌یانتوانیوه‌و له‌وه‌ ‌ به‌دواش به‌ یارمه‌تی خودا ناتوانن بیکه‌ن."
ترسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ ئه‌گه‌ر هاتو ئیسفه‌ندیار ڕه‌حیم مه‌شایی ڕه‌تی'ته‌ئیدییه‌' بکرێت بۆی هه‌یه‌ حکومه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد کۆسپ بخاته‌ به‌رده‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان و ته‌نانه‌ت هه‌ڵبژاردنه‌کان وه‌پاش بدرێن. به‌ڵام کۆمه‌ڵناس خالید ته‌وه‌کولی له‌ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا ده‌ڵێت وێ ناچیت ئه‌حمه‌دی نژاد ئه‌و کاره‌ بکات چونکه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره‌ بکات و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ بگریته‌ به‌ر له‌وانه‌یه‌ ده‌ستگیریش بکرێت و به‌ توندی هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ بکرێت.
XS
SM
MD
LG