سه‌ردانی وه‌فدی باڵای یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان بۆ به‌غدا، به سه‌رۆکایه‌تی کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی جێـگری یه‌که‌می سـکرتێری گشـتی یه‌کێتی، ئه‌گه‌رچی به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی ڕاگه‌یه‌ندرا، ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌و وه‌فده بۆ به‌غدا به‌شـداریـکردن بووه له پـرسه‌ی دوو به‌رپـرسی عێراقی، به‌ڵام چه‌ندین دیداری سیاسی له میانه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌دا ئه‌نجام درا که سه‌ره‌تاکه‌ی به کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ عه‌مـمار حه‌کیم سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی ده‌سـتیپـێـکرد که تاووتوێـکردنی دوا پـێشـهاتی سـیاسی و په‌یوه‌ندی حزبی یه‌کێتی و ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی به‌شێـکی ئه‌و دیداره بوو، پاش ئه‌وه‌ی که به شێوه‌یه‌کی کتوپـڕ عادل عه‌بدول مه‌هدی که که‌سایه‌تی دووه‌مه له پاش حه‌کیم به‌ر له دوو ڕۆژ سه‌ردانی شـاری سلێمانی کرد و له نزیکه‌وه له‌گه‌ڵ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی کۆبوویه‌وه و دواتریش پاش ڕۆژێـک خاتوو هێرۆ به سه‌رۆکایه‌تی وه‌فدێـکی باڵای حزبه‌که‌ی به سه‌ردانێـک گه‌یشـته تارانی پایته‌ختی ئێران.
شایه‌نی باسه هه‌ر له هه‌مان ڕۆژدا ئه‌م سه‌ردانه‌ی وه‌فدی باڵای یه‌کێتیش به سه‌رۆکایه‌تی کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ گه‌یشـته به‌غدا و پاش دیداره‌که‌ی حه‌کیم له‌گه‌ڵ ئیبراهیم جه‌عفه‌ری سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی کۆبوونه‌وه و جارێـکی تر په‌یوه‌ندی کورد و شیعه و هاوپه‌یمانێـتی ئه‌و دوو لایه‌نه وه‌ک ڕێـکه‌وتنێـکی سـتراتیژی باسی لێوه کرا.
له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی ده‌ڵێت سه‌ردانی ئه‌بو ئه‌حمه‌دمان کرد، واته ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌سێـکی عێراقیـیه و ناوداره و ناسراویشه به‌وه‌ی که ڕۆڵێـکی گرنگ ده‌گێڕێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین که په‌یوه‌ندیـیه‌کانمان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نیشـتیمانیدا به‌ره‌و پـێشـچوونێـکی باشی به‌خۆیه‌وه بینیوه و هیواداریشین ڕێـکه‌وتنه‌کانی ئه‌م دوایـیه کۆتایی به کێشه‌کانی هه‌ردوولا بهێنێت.
لای خۆشیـیه‌وه ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری به گرنگیـیه‌وه سه‌ردانی وه‌فده‌که‌ی باسکرد و پـێـداگیری خۆشی دووپاتکرده‌وه بۆ پـشـتیوانی هاوپه‌یمانی نیشـتیمانی له سه‌رخسـتنی گفتوگۆکانی ئه‌م دوایـیه و پارێزگاریکردن له ده‌سـتور و هه‌وڵه‌کانیان بۆ به‌دیهاتنی ئه‌و ڕێـکه‌وتنه‌ی ئیمزای له‌سه‌ر کراوه.
له دوا وێزگه‌ی دیداری ئه‌م وه‌فده‌ی یه‌کێـتیشدا که هه‌ره‌یه‌که له ئه‌رسه‌لان بایز و عه‌دنان موفتی و دکتۆر فوئاد مه‌عسوم و فریاد ڕه‌واندوزی هاوڕای بوون، له‌گه‌ڵ نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراقدا کۆبوونه‌وه و باس و خواسی گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌زیر و په‌رله‌مانتارانی کوردیش بۆ به‌غدا به‌شێـکی سه‌ره‌کی گفتوگۆی ئه‌و دیداره بوو که لای خۆیه‌وه مالیـکی سه‌رۆک وه‌زیر به خۆشـحاڵیـیه‌وه له‌م هه‌نگاوه‌ی ڕووانی و وه‌فدی یه‌کێتیش هیوای خواست ڕێـکه‌وتنی ئه‌م جاره‌ی حکومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ند پابه‌ندبوونی هه‌موو لایه‌کی له‌سه‌ر بێت بۆ جێبه‌جێـکردنی ئه‌و حه‌وت خاڵه‌ی ئیمزای له‌سه‌ر کراوه.