ئه‌ندامێـکی ده‌سـته‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ لێـکۆڵینه‌وه له پـێشـێلـکاریـیه‌کانی مافی مرۆڤ له سوریا ده‌ڵێت گومانێـکی زۆر هه‌یه که‌وا سه‌رهه‌ڵـداوانی نه‌یاری به‌شـار ئه‌سه‌د چه‌کی کیمیاویـیان به‌کارهێنابێت.
کارلا دێڵ پـۆنتێ شه‌وی یه‌کشه‌ممه به که‌ناڵێـکی ته‌له‌فیزیۆنی سویدی گوت به‌پـێی گه‌واهی قوربانیـیان و پـزیشـکان، چه‌کدارانی ئۆپـۆزسیۆن گازی سارینیان به‌کارهێناوه.
به‌ڵام ئاگاهی دا که لێـکۆڵه‌ره‌وان به‌ڵـگه‌ی ته‌واویان نیـیه و هێشـتا لێـکۆڵینه‌وه‌کان کۆتایی‌یان پـێ‌نه‌هاتووه. هه‌روه‌ها هیچ ورده‌کاری زیاتری نه‌دا له باره‌ی که‌ی و له کوێ ده‌ڵێن چه‌کی کیمیاوی به‌کارهاتووه.
جێی ئاماژه‌یه خانم کارلا دێڵ پـۆنتێ ئه‌ندامی کۆمیته‌ی سه‌ربه‌خۆی نێوده‌وڵه‌تیـیه بۆ لێـکۆڵینه‌وه له سوریا. ئه‌م کۆمیته‌یه جودایه له‌و ده‌سـته‌یه‌ی له لایه‌ن بان کی مون سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه دانراوه بۆ لێـکۆڵینه‌وه له مه‌سه‌له‌ی ئه‌گه‌ری به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی له سوریا. هێشـتا ئه‌م ده‌سـته‌یه ڕێـگه‌ی پـێ‌نه‌دراوه بچێته ناو سوریا.