سه‌عدوون دلێمی وه‌زیری به‌رگری عێراق به وه‌کاله‌ت ده‌ڵێت ئه‌و خۆپـیشـاندان و مانگرتنانه‌ی ئه‌مڕۆ له عێراقدا له دژی حکومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی سـازده‌کرێن، مه‌رامی ده‌ره‌کیـیان له پشـته‌وه‌یه و تورکیا ئێسـتاش پـێـیوایه ئه‌نبار و موسڵ هێشـتا به‌شێـکن له ده‌وڵه‌تی عوسمانی.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه و له ڕێوڕه‌سمێـکدا که له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو بۆ ڕێزلێنان له‌و 5 سه‌ربازه عێراقیـیه‌ی له نزیـک شوێنی مانگرتنه‌کاندا له شـاری ڕه‌مادی کوژران، دلێمی گوتی ئه‌وه‌ی له مه‌یدانه‌کانی مانگرتندا هێز پـێـکده‌هێنێت بۆ شه‌ڕکردنی له‌شـکری عێراق، ئه‌وا باجه‌که‌ی ده‌دات. گوتیشی گۆڕه‌پانی مانگرتنه‌کان بووه به شوێنی داڵده‌ی پـیاوکوژ و تێرۆرسـتان، بۆیه ده‌بێت سـنوورێـکیان بۆ دابنرێت.
پاشـان مانگرتووانی تاوانبارکرد به‌وه‌ی سه‌ر به وڵاتانن و به تایبه‌تی تورکیا.
دلێمی گوتی به‌ر له چه‌ند ڕۆژێـک کۆنگره‌یه‌ک له ئسته‌نبوڵ به‌سـترا له ژێر ناونیشـانی "گۆنگره‌ی به‌هاری عێراق" و زیاتر له 150 که‌سایه‌تی وه‌ک ده‌ڵێت له ڕابه‌رانی فیتنه له هه‌موو جیهانی ئیسلامی‌دا تیایدا به‌شـداریان کردبوو. دلێمی سه‌رسوڕمانی خۆی ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر په‌خشـکردنی ڕاسته‌وخۆی ده‌قی کۆنگره‌که بۆ شوێنی مانگرتووان، گوتی داوا له تورکیا ده‌که‌ین ده‌سـتوه‌ردنه‌داته نێو کاروبارمانه‌وه. دلێمی ده‌شڵێت تورکیا واز ناهێنێت چونکه پـێی‌وایه هێشـتا ئه‌نبار و سامه‌ڕا و موسڵ به‌شێـکن له ئیمبراتۆریه‌تی عوسمانی.