Accessibility links

دادگایه‌ک له‌ به‌حره‌ین سزای 15 ساڵ به‌سه‌ر 31 که‌سدا ده‌سه‌پێنێت

  • VOA News

پارێزه‌رێـک له‌ به‌حره‌ین ده‌ڵێت دادگایه‌کی وڵاته‌که‌ی 31 خۆپـیشـانده‌ری به‌ 15 سـاڵ زیندانی بۆ هه‌ریه‌که‌یان حوکم داوه‌ به‌ تاوانی هێرشکردنه‌ سه‌ر هێزه‌کانی ئاسایش به‌ بۆمبی مۆلۆتۆف له‌ میانه‌ی خۆپـیشـاندانه‌کانی سـاڵی ڕابردووی دژه‌ حکومه‌تدا.
پارێزه‌ر محه‌مه‌د ئه‌لتاجر ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی له‌ کاتی خۆپـیشـاندانه‌کانی سـاڵی ڕابردوودا پـێـکدادان له‌ نێوان خۆپـشـانده‌ران و هێزه‌کانی پـۆلیس ڕوویانداوه‌ و بۆمبی مۆلۆتۆفی دروسـتکراوی خۆماڵی گیراوه‌ته‌ پـۆلیسه‌کانی دژه‌ ئاژاوه‌ و ماشێنه‌کانیان. گوتیشی تۆمه‌تی هه‌وڵی کوشـتنیش ئاڕاسته‌ی تۆمه‌تباره‌کان کراوه‌.
مه‌حکومدراوه‌کان، ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 16 بۆ 34 سـاڵه‌ و هه‌موویان خه‌ڵـکی دورگه‌ی سـتره‌ن که‌ یه‌کێـکه‌ له‌و شوێنانه‌ی سه‌رچاوه‌ی خۆپـیشـاندانه‌ ناڕه‌زایـیه‌کان بوو که‌ له‌ سه‌ره‌تای سـاڵی 2011 وه‌ ده‌سـتیپـێـکرد، کاتێـک شیعه‌کانی به‌حره‌ین که‌ زۆرینه‌ن له‌ وڵاته‌که‌یاندا له‌ دژی حوکمی پاشـایه‌تی سووننه‌ی به‌حره‌ین ڕاپه‌ڕین به‌ مه‌به‌سـتی به‌ده‌سـتهێنانی ده‌سه‌ڵاتی زیاتری سیاسی له‌ وڵاته‌که‌یاندا.
XS
SM
MD
LG