کاربه‌ده‌سـتان و چالاکوانان ده‌ڵێن فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی ئیسرائیل ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه بۆردومانی چه‌ند ناوچه‌یه‌کیان کردووه له ناوه‌وه و ده‌وروبه‌ری پایته‌ختی سوریا و ئامانجیان موشه‌کی پـێشـکه‌وتووی دروسـتکراوی ئێرانی بووه که بڕوا وایه بۆ کۆمه‌ڵی میلیتانی حزبوڵڵای لوبنان بڕیاربووه ڕه‌وانه بکرێت.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێن موشه‌که‌کانی ئیسرائیل له ناوه‌ندێـکی توێژینه‌وه‌ی زانسـتی و بنکه‌یه‌کی له‌شـکریـیان له نزیک دیمه‌شق داوه.
حکومه‌تی سوریا هێرشه‌که‌ی سهرزهنشـتکرد و گوتی ئامانج لێی پـشـتگیرکردنی ئه‌و کۆمه‌ڵه تێرۆرسـتیـیانهیه که دژایه‌تی ئه‌سه‌د ده‌که‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا له نامه‌یه‌کدا بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش گوتوویه‌تی ئه‌م دوژمنکاریـیهی ئیسرائیل بووه‌ته مایه‌ی کوژران و برینداربوونی ژماره‌یه‌ک که‌س و هه‌روه‌ها زیانێـکی ماڵی گه‌وره‌ی لێـکه‌وتووه‌ته‌وه.
کاربه‌ده‌سـتێـکی هه‌واڵگری له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که بۆ ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس لـێداوانی داوه، به مه‌رجێـک ناوی ئاشـکرا نه‌کرێت، گوتوویه‌تی زوویه‌کی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه هێرشه‌که کراوه‌ته سه‌ر شوێنێـک که موشه‌کی جۆری فاتح – 110 ی ئێرانی لێـبووه. ئه‌م جۆره موشه‌که سیسته‌مێـکی ئاڕاسته‌کردنی پـێشـکه‌وتووی هه‌یه که وه‌ک ده‌زانرێت له هه‌موو عه‌مباری چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی حزبوڵڵای لوبناندا له‌و جۆره‌ی تیادا نیـیه.
ئه‌م بۆردومانانه له کاتێـکدا دێن که واشنتن تاووتوێی چۆنێتی کاردانه‌وه‌ی خۆی ده‌کات له به‌رامبه‌ر ئه‌و نیشـانانهی ئاماژه بۆ ئه‌گه‌ری به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی له لایه‌ن ڕژێمی سوریاوه ده‌که‌ن له شه‌ڕه ناوخۆیـیهکهیدا. سه‌رۆک ئۆباما به‌کارهێنانی ئه‌م چه‌که‌ی به به‌زاندنی هێڵ سوور ناوبرد، وه بهڕێوهبهرایهتیـهکهی بژاره‌کانی به‌رده‌میان هه‌ڵده‌سه‌نگێنن، له‌وانه شیانی کرداری له‌شـکری.
ئێران که هاوپه‌یمانێـکی نزیکی ڕژێمی ئه‌سه‌ده، لای خۆیه‌وه هێرشه‌که‌ی سه‌رزه‌نشتکرد.
ئاژانسی دهنگوباسی فارس له زاری ڕامین میهمان په‌ره‌ست گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه‌وه بڵاویکرده‌وه که هێرشه‌که‌ی ئیسرائیلی سه‌رزه‌نشتکردووه و به هه‌وڵێـکی ئیسرائیلی داناوه بۆ ناسه‌قامگیرکردنی ناوچه‌که.
ئیسرائیل هه‌میشه گوتوویه‌تی ده‌یه‌وێت خۆی دور ڕابگرێت له شه‌ڕی ناوخۆی سوریا، به‌ڵام سه‌رۆک وه‌زیر بنیامین نه‌تانیاهو به‌رده‌وام ڕایگه‌یاندووه که‌وا وڵاته‌که‌ی ئاماده‌یه ڕێـگه‌ی له‌شـکری بگرێته‌به‌ر بۆ ڕێـگه‌گرتن له‌وه‌ی چه‌کی پـێشـکه‌وتوو له سوریاوه بگاته ده‌سـتی حزبوڵڵا یان هه‌رچ کۆمه‌ڵێـکی توندڕه‌و.