Accessibility links

له‌ سۆماڵیا 8 که‌س ده‌کوژرێن له‌ئاکام هێرشێکی خۆکوژیدا

  • VOA News

کاربه‌ده‌ستانی سۆماڵیا ده‌ڵێن هێڕشبه‌رێکی خۆکوژ به‌ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکرای په‌لاماری کاروانێکی ئۆتۆمبێلی شاندێکی قه‌ته‌ری له‌ مۆگادیشو پایته‌ختی وڵاتی دابو و8 سۆماڵی کوشتون.
پۆلیس ده‌ڵێت قه‌ته‌رییه‌کان سه‌لامه‌تن و ئێستا له‌ هۆتێل دان.
تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش، که‌س به‌رپرسیاریه‌تی هێرشه‌که‌ی یه‌کشه‌ممه‌ی نه‌گرتۆته‌ ئه‌ستۆ، به‌ڵام میلیتانه‌کانی ئه‌لشه‌هاب مێژووی توندوتیژیان له‌ ناوچه‌ه‌که‌دا هه‌یه‌.
ئه‌لشه‌هاب کۆنتڕۆڵی زۆربه‌ی مۆگادیشوی له‌ ده‌ست دابو
تا دوو ساڵ له‌وه‌پێش ئه‌و کاته‌ی له‌شکر له‌ پایته‌خت ڕه‌پاڵی نانه‌ ده‌رێ.
XS
SM
MD
LG