خه‌باتکاران له سوریا ده‌ڵێن سه‌دان موسوڵمانی سوننه له شاری که‌ناری به‌نیاس له ترسی هێرشی نوێ هه‌ڵاتوون پاش ئه‌وه‌ی گوایه کوشتنی به کۆمه‌ڵ له گوندێکی نزیک ڕوویداوه.
ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سوریا ده‌ڵێت ئه‌و خێزانانه له سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌وه ده‌ستیان به ده‌رچوون له ناوچه‌که کردووه.
له ڕۆژی هه‌ینی گروپی سه‌ره‌کی ئۆپۆزسیۆنی سوریا حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌دیان به ئه‌نجامدانی کوشتنی به کۆمه‌ڵ له گوندی به‌یزای باکوری ڕۆژئاوا تاوانبار کرد. به‌لایه‌نی که‌م 150 مه‌ده‌نی له‌و گونده‌دا کوژراون قوربانییه‌کان منداڵیشی تێدایه.
زۆربه‌ی دانیشتوانی گوندی به‌یزه موسوڵمانی سوننه‌ن که به‌شێکی زۆر له سه‌رهه‌ڵداوانی وڵاته‌که‌ن.
له لایه‌کی دیکه‌وه له ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ڕایگه‌یاند له ئێستادا ئه‌وه‌ی له به‌رچاو نییه هێزی زه‌مینی ئه‌مه‌ریکا ڕه‌وانه‌ی سوریا بکرێت.