سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما هانی زیادکردنی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکای ناوه‌ڕاست ده‌دات له هه‌وڵێکدا بۆ ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی کاری زیاتر له ئه‌مه‌ریکا.
سه‌رۆک ئۆباما له میانه‌ی وتاری هه‌فتانه‌یدا ئه‌م لێدوانه‌ی بۆ گه‌لی ئه‌مه‌ریکا دا، له کاتێکدا کۆتایی به سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ناوچه‌که ده‌هێنێت. له‌و گه‌شته‌یدا سه‌رۆک ئۆباما سه‌ردانی مه‌کسیکی کرد و به‌شداری له کۆبونه‌وه‌ی ئابوری ناوه‌ڕاستی ئه‌مه‌ریکا له کۆستاریکا کرد.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی ئه‌مه‌ریکای لاتین ده‌رفه‌تێکی مه‌زنه بۆ ڕه‌خساندنی هه‌لی کار بۆ چینی ناوه‌ند له ئه‌مه‌ریکا.