Accessibility links

ته‌ها حه‌سه‌نیانی له‌ باره‌ی مه‌ترسیـیه‌کانی ئیسرائیل له‌ به‌رنامه‌ ناوکیـیه‌که‌ی ئێران ده‌دوێت

  • Haider Kareem

ته‌ها حه‌سه‌نیانی

ته‌ها حه‌سه‌نیانی

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ سه‌رۆك وه‌زیری‌ ئیسرائیلی بنیامین ناتانیاهۆ گوتی ئێران به‌ره‌به‌ره‌ خه‌ریکه‌ له‌ توانای چه‌کی ناوکی نزیک ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام هێڵی‌ سوری‌ تێنه‌په‌ڕاندووه.‌ ناتانیاهۆ ئه‌م تێبینییه‌ی‌ له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌کی‌ له‌گه‌ڵ‌ پارتی‌ لیكۆد ده‌ربڕی.
ته‌ها حه‌سنییانی ڕۆژنامه‌وان و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی میدیا و ڕاگه‌یاندنی که‌مه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌ که‌نه‌دا له‌ وتووێژێکدا له‌ گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا باس له‌و گۆڕانه‌ گرنگه‌ی ئیسرائیل و هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئێران ده‌کات.
بۆ یه‌كه‌مجار ناتانیاهۆ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئێران له‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌یدا "هێڵی‌ سور"ی‌ تێنه‌په‌ڕاندوه‌.
بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئیسرائیلی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی‌ پارتی‌ لیكۆد ته‌ئكیدی له‌وه‌كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئێران نه‌گه‌شتوه‌ته‌ ئه‌و ئاسته‌ی‌ كه‌ خۆی‌ دایناوه‌.
ئه‌و لێدوانه‌ی‌ ناتانیاهۆ، به‌ گۆڕانێكی‌ گرنگ له‌ تێڕوانینی‌ ئه‌و وڵاته‌ بۆ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی‌ ئێران داده‌نرێت، به‌و پێیه‌ی‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵێكه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئێران زۆری‌ نه‌ماوه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی‌ یۆرانیۆمی پێویست بۆ دروستكردنی موشه‌كی‌ ئه‌تۆمی.
XS
SM
MD
LG