ڕۆژی 21 ی مانگی نۆ وه‌ک بڕیاری لێدراوه له هه‌ڕێمی کوردستانی عێراق هه‌ڵبژاردن ده‌کرێت هه‌م بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم و هه‌میش بۆ په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌که.
پێشتر زۆر جار گله‌یی و گازه‌نده له هه‌ردوو لایه‌نه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم کراوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێکه‌وتنێکی ستراتیژییان له نێواندایه و ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ش وه‌ک گرفت و ته‌گه‌ره‌یه‌ک وێنا ده‌کرا له‌به‌رده‌م پره‌نسیپه‌کانی دیموکراسیدا، ئه‌م وێناکردنه‌ش به تایبه‌تی له ده‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2009 دا به ئاشکرایی دیاربوو.
به‌ڵام ئێستا له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ڕۆژی دیاریکراو بۆ هه‌ڵبژاردن هه‌روادێ و زیاتر هه‌ست به ناکۆکی نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه فه‌رمانڕه‌وایه‌ی هه‌رێم ده‌کرێت.
پێداچونه‌وه‌یه‌ک به ڕاگه‌یاندنه‌کانی گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌م دوو لایه‌نه به‌ڵگه‌ی ئه‌و ڕاستیه ده‌ده‌ن.
یه‌کێک له‌و پرسیارانه‌ی هه‌ن ئایا ئه‌م دوو زلهێزه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق (پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان) پێویستیان به‌و ڕێکه‌وتنه ستراتیژیه هه‌یه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمه‌که؟
دکتۆر که‌نعان حه‌مه غه‌ریب، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی له‌وبڕوایه‌دایه ئه‌گه‌ر له قۆناغه‌کانی پێشتردا هۆکار هه‌بووبن بۆ کارکردن به‌پێی ئه‌و ڕێکه‌وتنه، به‌لام ده‌شێت له ئێستادا ئه‌و هۆکارانه نه‌مابن و زۆر که‌سیش له‌و بڕوایه‌دان ئه‌م ڕێکه‌وتنه ڕێگر ده‌بێت له پرۆسه سیاسیه‌کانی هه‌رێمه‌که.
یه‌کێتی و پارتی بڕیاریان داوه به دوو لیستی جیاواز به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا بکه‌ن، به‌ڵام ده‌شڵێن کاندیدی هاوبه‌شیان ده‌بێت بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم. دکتۆر که‌نعان ده‌ڵێت پرۆسه‌که زۆر سه‌خت ده‌بێت بۆیان چونکه ناکرێت له‌لایه‌ک بکه‌ویته ڕکابه‌ری و پێشه‌بڕکێی هه‌ڵبژاردن و له‌ولاشه‌وه داوا له لایه‌نگرانت بکه‌یت ده‌نگ به کاندیده‌که‌ی لایه‌نه ڕکابه‌ره‌که‌ت بده‌یت.
پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم له هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی نۆدا یه‌کێکه له‌و دۆسێیانه‌ی وتووێژێکی زۆری له‌سه‌ره. له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا پێویسته له سیسته‌می سیاسی هه‌رێمی کوردستاندا پۆستێک هه‌بێت به ناوی سه‌رۆکی هه‌رێم، وه بۆچی ئه‌و سیسته‌مه ته‌نها له په‌رله‌مان و حکومه‌ت پێکنایه‌ت؟ دکتۆر که‌نعان ده‌ڵێت پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم به‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌وه‌ی هه‌یه‌تی پۆستێکی گرنگه، به‌ڵام له لایه‌ن زۆرێک له لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمه‌وه جێی مشت و مڕه به تایبه‌تی که داوا هه‌ن بۆ گۆڕانکاری له سیسته‌می سیاسی هه‌رێمه‌که‌دا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: