کاربه‌ده‌ستانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ستیان کردووه به لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ڕاپۆرتێک ده‌رباره‌ی قاچاغچێتی کردن به مرۆڤه‌وه له ماڵێکدا له ده‌وروبه‌ری واشنتۆنی پایته‌خت که که‌سێکی خه‌ڵکی عه‌ره‌بستانی سعودیه خاوه‌نیه‌تی.
براندن مۆنتۆگۆمری، ده‌مڕاستی ده‌زگای کۆچبه‌ری و گومرگ ده‌ڵێت کارمه‌ندانی ده‌زگاکه‌ی دوو که‌سیان له ماڵی دیپلۆماتێکی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌دا ده‌رهێناوه که پێده‌چێت قوربانی قاجاغجێتی به مرۆڤه‌وه بن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌و دوو خانمه‌ی ڕزگار کراون خه‌ڵکی فیلیپینن و له باڵیۆزخانه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودیه کارده‌که‌ن له واشنتۆن و ده‌شڵێن به‌دڕه‌فتارییان له‌گه‌ڵدا کراوه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریکاش پاش ئه‌وه‌ی زانیاری‌یان له‌ڕێی چاودێریی ته‌له‌فونیه‌وه ده‌ستکه‌وتووه ئه‌وجا چونه‌ته ناو ماڵه‌که‌وه.
تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیاریه‌ک له‌سه‌ر ناسنامه‌ی ئه‌و دیپلۆماته‌ی عه‌ره‌بستانی سعودیه نه‌دراوه.
باڵیۆزخانه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ش هیچ تێبینیه‌کی له‌سه‌ر ئه‌م دۆسێیه نه‌داوه.