کۆریای باکور ده‌ڵێت که‌سێـکی ئه‌مه‌ریکایی که له سـاڵی ڕابردووه‌وه ده‌سـتگیریکردووه، به 15 سـاڵ زیندانی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی کاری سه‌خت حوکمداروه، ئه‌مه‌ش به تاوانی ئه‌نجامدانی کاری دوژمنکارانه له دژی وڵاته‌که‌یاندا.
ستیڤن هێرمه‌ن په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له کۆریای باشور ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه و موعته‌به‌ر شیروانی به کوردی ئاماده‌ی کردووه.
پـێـنجشه‌ممه ئاژانسی فه‌رمی ده‌نگ‌وباسی کۆریا له سێ ڕسته‌دا گوتی پای جون هو که له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به کێنث به‌ی ناسراوه له لایه‌ن دادگای باڵای وڵات و له ڕۆژی سێشه‌ممه گوناحکار ناسرا.
به‌پـێی ئاژانسه‌که به‌ی له 3 ی مانگی یازده‌ی سـاڵی ڕابردوو ده‌سـتگیرکرابوو، کاتێـک ده‌ستی له کرداری دوژمنکاری دابوو، وه گوتی پاش ئه‌وه‌ی وه‌ک گه‌شـتیار چووبووه ناو شـاری ڕۆسۆن که هێڵی تایبه‌تی ئابوری هاوسنور له‌گه‌ڵ چین و ڕووسیایه.
کاربه‌ده‌سـتانی کۆریای باکور به دروسـتی نه‌یانگوتووه تاوانی به‌ی چیـیه، به‌ڵام له ڕابردووش تاوانباریان کردبوو که هه‌وڵی ڕووخاندنی حکومه‌تی دابوو.
کیم یون تای سکرتێری گشـتی تۆڕی دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ بۆ کۆریای باکور ده‌ڵێت بۆی هه‌یه پـیۆنگ‌یانگ ئه‌م دۆسـێـیه وه‌ک ده‌سته باڵایی به‌کاربهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی گوشـار بخاته سه‌ر ئه‌مه‌ریکا یانیش بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بکرێت.
کیم ده‌ڵێت وه‌ها دیار کۆریای باکور ده‌یه‌وێت کاربه‌ده‌سـتێـکی باڵای ئه‌مه‌ریکا، وه‌ک سه‌رۆکانی پـێشوو بێڵ کلنتن یانیش جێمی کارته‌ر یانیش ڕاسپـێردراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ بۆ کۆریای باکور ڕۆبه‌رت کینگ سه‌ردانی بکه‌ن.
به‌پـێی ڕاپـۆرتی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی کۆریای باشور به‌ڕێز کارته‌ر خه‌ریکه خۆی بۆ سه‌ردانی کۆریای باکور ئاماده ده‌کات. له سـاڵی 2010 ش ئه‌و بوو به مایه‌ی ئازادکردنی ئه‌مه‌ریکایـیه‌ک که به تاوانی هاوشێوه تاوانبارکرابوو.
له هه‌مان ده‌م وته‌بێژی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له سیۆل ده‌ڵێت حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا هه‌وڵ ده‌دات پـشـتڕاستی ڕاپـۆرته‌کان بۆ سزادانی به‌ی بکاته‌وه به ڕێگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی سوید له پـیۆنگ‌یانگ. ئه‌مه‌ریکا و کۆریای باکور هیچ په‌یوه‌ندی دیپـلۆماسیـیان نیـیه.