نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت له‌وه‌تای مانگی شه‌شی ساڵی 2008ه‌وه مانگی چواری ئه‌مساڵ خوێناوی‌ترین مانگ بووه بۆ عێراقیه‌کان.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی ئه‌مڕۆ 5شه‌ممه ئۆفیسی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق بڵاوی کردۆته‌وه ته‌نها له مانگی چواری ڕابردوودا 712 که‌س له عێراق کوژراون.
له‌و ڕاپۆرته‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا که پشت به ئاماری فه‌رمی به‌ستراوه 595 که‌س له‌وانه‌ی کوژراون خه‌ڵکی سیڤیڵ بوون و 117 که‌سیش له هێزه ئاسایشیه‌کانی وڵاته‌که بوون.
له ڕاپۆرته‌که‌دا ئاماژه‌ش به‌وه کراوه یه‌ک له‌سه‌ر سێی کوژراو و برینداره‌کانیش له پارێزگای به‌غدان و ئه‌وانی تریش له پارێزگاکانی دیاله و سه‌ڵاحه‌دین و که‌رکوک بوون.
به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی توندوتیژیه‌کان ترس و نیگه‌رانیه‌کانی زیادکردووه سه‌باره‌ت به شیانه‌کانی سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی توندوتیژی ئاینزایی هاوشێوه‌ی شه‌ڕه خوێناویه‌کانی ساڵانی 2006 وه 2007 که ده‌یان هه‌زار که‌س تیایدا کوژران.
ژماره‌ی زیانه گیانیه‌کان له عێراق به‌رده‌وام جیاوازییان تیادایه و ڕاپۆرته فه‌رمیه‌کان ژماره‌ی جیاوازی قوربانیه‌کان نیشان ده‌ده‌ن کاتێک به‌راورد ده‌کرێن له‌گه‌ڵ ئه‌و زانیاریانه‌ی کاربه‌ده‌ستانی نه‌خۆشخانه‌کان و سه‌رچاوه‌کان له هێزه‌کانی ئاسایش و پۆلیسه‌وه ده‌یده‌ن.