Accessibility links

ئه‌مه‌ریکا مه‌سه‌له‌ی پـڕچه‌ککردنی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا تاووتوێ ده‌کات

  • VOA News

به‌پـێی هه‌واڵه‌کان سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما تاووتوێی مه‌سه‌له‌ی پـڕچه‌ککردنی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ده‌کات. پـێشتر ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌نگاوه‌دا نه‌بوو، به‌هۆی مه‌ترسی له‌وه‌ی ئه‌و چه‌کانه‌ بکه‌ونه‌ ده‌سـتی چه‌کدارانی سه‌ر به‌ ئه‌لقاعیده‌ که‌ له‌ پاڵ سه‌رهه‌ڵـداواندا له‌ دژی هێزه‌کانی ئه‌سه‌د ده‌جه‌نگن.
کاربه‌ده‌سـتانی کۆشـکی سـپی ده‌ڵێن هێشـتا سه‌رۆک ئۆباما بڕیاری نه‌داوه‌، به‌ڵام داوای له‌ تیمی ئاسایشی نیشتمانی کردووه‌ ئه‌و ڕێـگه‌یانه‌ ده‌سـتنیشـان بکه‌ن که‌ ده‌کرێت ئه‌مه‌ریکا لێـیانه‌وه‌ کۆمه‌که‌کانی خۆی زیابکات. هه‌تا ئێسـتا یارمه‌تیـیه‌کان له‌ چوارچێوه‌ی کۆمه‌کی ناکوشـنده‌ سـنووردارکراوه‌.
له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ دوێنێ سێشه‌ممه‌ فه‌رمانده‌ی له‌شـکری ئازادی سوریا جه‌نه‌ڕاڵ سه‌لیم ئیدریس نامه‌یه‌کی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کردووه‌ و تیایدا داوای کۆمه‌کی له‌شـکری بۆ هێزه‌کانی ده‌کات و ده‌ڵێت هێزه‌کانی نه‌ مه‌شق و ڕاهێنانیان پـێـکراوه‌ و نه‌ ئامێریشیان هه‌یه‌ تاوه‌کو بتوانن پـێی ڕووبه‌ڕووی چه‌که‌ کیمیاویـیه‌کانی ڕژێمی ئه‌سه‌د بـبنه‌وه‌.
XS
SM
MD
LG