Accessibility links

دکتۆر له‌تیف موسته‌فا : شێواز و بابه‌ته‌کانی ئه‌و وتوێژانه‌ی له‌ به‌غدا ده‌کرێن وه‌های کردووه‌ گه‌ش بین نه‌بم

  • Balen Salih

 دکتۆر له‌تیف موسته‌فا

دکتۆر له‌تیف موسته‌فا

شاندێکی ئاست باڵا له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه‌ ده‌گاته‌ به‌غدا بۆ وتووێژکردن له‌گه‌ڵ حکومه‌تی نێوه‌ندیدا به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی ئاڵۆزیه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.

دکتۆر له‌تیف موسته‌فا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌وبڕوایه‌دایه‌ ئێستا ژینگه‌یه‌کی له‌بار تر هاتۆته‌ ئاراوه‌ بۆ وتووێژ له‌ نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدادا چونکه‌ له‌پاش ڕووداوه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی ناوچه‌ سوننه‌ نشینه‌کان
تا ئه‌ندازه‌یه‌ک لاواز بووه‌.

دکتۆر موسته‌فا ده‌ڵێت ڕووداوه‌کان زیاتر کورد و به‌غدای له‌یه‌ک نزیک کردۆته‌وه‌ نه‌ک پێداویستیه‌ک بۆ پێکه‌وه‌ ژیان له‌ چوارچێوه‌ی وڵاتێکدا به‌ ناوی عێراقه‌وه‌ و ئه‌وه‌ی که‌ ده‌گوترێت گه‌لی یه‌کگرتووی عێراقی ، ته‌نها قسه‌ و دروشمی سیاسیه‌کانه‌ ده‌نا جیاوازی و ناکۆکیه‌کان له‌ نێوان پێکهاته‌کانی ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت گه‌لی عێراق ئێجگار زۆر و قوڵن.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر له‌تیف موسته‌فا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کردووه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:
XS
SM
MD
LG