وا داندراوه له 14 مانگی شه‌شی ئه‌مساڵ، هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماری و هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی شاروگونده‌کان له ئێران به‌ڕیوه بچن. له گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا، دکتۆر فه‌رێدون ڕه‌حمانی ماموه‌ستای زانکۆی سه‌لاحئه‌دین له هه‌ولێر ده‌ڵێت من له گه‌ڵ ئه‌وه دانیم ئه‌وه‌ی له ئێران ده‌کرێت هه‌ڵبژاردنی پێ بگوترێت، به‌ڵکو 'ئینتیسابات" بووه. ئه‌و ده‌ڵێت ده‌ستوری ئێران هێندێک مه‌رجی داناون بۆ نمونه ده‌ڵێت کاندید ده‌بێت "ڕجلی سیاسی" بێت که‌واته سه‌تا 50 ی کۆمه‌ڵگا که ژنانن ناتوانێت به‌شدار بێت و ده‌بێت کاندید" شیعه‌ی ئه‌سنا ئه‌لعشه‌ری" بێت دوباره هێندێکی تر لا ده‌درێن و هه‌روه‌ها باوه‌ری به ویلایه‌تی فه‌قیه بێت و دواتر که‌سانێک بن باوه‌ریان به سیستیمه‌که بێت. ئه‌و ده‌ڵێت دواتر شوڕای نیگهبان هه‌ڵیان ده‌بژێرێت، جابۆیه تاتوانین ناوی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌کۆمار له ئێرانه‌وی لێ بنێن ده‌ڵێت من له گه‌ڵ ئه‌وه دانیم ئه‌وه‌ی له ئێران ده‌کرێت هه‌ڵبژاردنی پێ بگوترێت و به‌ڵکو سیسته‌می پرۆسه‌ی 'ئینتیسابات"(ده‌ست نیشان) کردنه.
دکتۆر فه‌رێدون ڕه‌حمانی : من له گه‌ڵ ئه‌وه دانیم ئه‌وه‌ی له ئێران ده‌کرێت هه‌ڵبژاردنی پێ بگوترێت به‌ڵکو سیسته‌می پرۆسه‌ی 'ئینتیساباته"
- مۆعته‌به‌ر شێروانی