کۆریای باشور ده‌ڵێت مه‌سه‌له‌ی کشـانه‌وه‌ی ئه‌و کرێـکارانه‌ی خۆی که هێشـتا له ناوچه‌ی پـیشه‌سـازی کایسۆنگ ماونه‌ته‌وه، له دوایـین سـاتدا دواخرا به‌هۆی هۆکاری به‌ڕێوه‌به‌ریـیه‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی یه‌کگرتنه‌وه‌ی کۆریای باشور به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت هه‌ردوو کۆریا له ئێسـتادا تاووتوێـکردنی بابه‌ته کرداریـیه‌کانی په‌یوه‌ست به ناوچه‌ی کایسۆنگ ته‌واوده‌که‌ن.
ئه‌م هه‌نگاوه کۆتایی به دوایـین په‌یوه‌ندی ئاشتیـیانه‌ی نێوان هه‌ردوو کۆریادا ده‌هێنێت.
بڕیاربوو ئه‌و 50 کرێـکاره‌ی کۆریای باشور که هێشـتا له کایسۆنگ ماونه‌ته‌وه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌که‌یان.
ڕۆژی هه‌ینی کۆریای باشور گوتی هه‌موو ئه‌و کرێـکارانه‌ی خۆی که له کایسۆنگ ماونه‌ته‌وه ده‌کێشێته‌وه پاش ئه‌وه‌ی کۆریای باکور پـێشـنیارێـکی ڕه‌تکرده‌وه بۆ سـازدانی وتووێژ له باره‌ی ده‌سـتبه‌کاربوونه‌وه له کارگه‌کانی کایسۆنگدا.
ناوچه‌ی پـیشه‌سـازی کایسۆنگ له سـاڵی 2004 وه دامه‌زراوه و ده‌که‌وێته باشوری کۆریای باکوره‌وه له نزیک سنووره‌کانی له‌گه‌ڵ کۆریای باشوردا و ژماره‌یه‌کی زۆری کارگه‌ی پـیشـه‌سـازی لێـیه که له لایه‌ن هه‌ردوو کۆریاوه به‌ڕێوه‌ده‌برێن. سـاڵانه نزیکه‌ی 2 ملیار دۆلار له‌و ناوچه‌یه داهات بۆ خه‌ڵکی هه‌ژاری کۆریای باکور دابین ده‌کرا.
زیاتر له 100 کارگه‌ی کۆریای باشور له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌ن و هه‌لی کاریان بۆ 53 هه‌زار کرێـکاری باکور دابین‌کردبوون به‌ڵام کۆریای باکور زوویه‌کی ئه‌م مانگه کرێـکاره‌کانی خۆی کشـانده‌وه، وه‌ک ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له به‌رامبه‌ر ئه‌و سـزا نوێـیانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌سه‌ریدا سه‌پاندی له پاش تاقیکردنه‌وه ناوکیـیه‌که‌ی له مانگی دوودا.