له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕاپۆرتی نێونه‌ته‌وه‌یی و ناوخۆییش ده‌رباره‌ی پێشێلکاریه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ و کوژرانی خه‌ڵکی سیڤیڵ له رووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی عێراقدا به‌ڵام وه‌زیری مافی مرۆڤ له حکومه‌تی عێراق ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی کوژراون توندڕه‌وانی تێرۆریستن.
موحه‌مه‌د شیاع ئه‌لسودانی نکوڵی ناکات له‌وه‌ی له ڕووداوه‌کانی حه‌ویجه و سلێمان به‌گ و شوێنه‌کانی تریشدا پێشێلکاری له مافه‌کانی مرۆڤدا کراون به‌ڵام جه‌ختیش ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی توندڕه‌وان کۆنترۆڵی زۆرێک له مه‌یدانه‌کانی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینیان کردووه له‌و ناوچانه‌ی زۆرترایه‌تی دانیشتوانه‌کانیان له عه‌ره‌بی سوننه‌ن.
ڕۆژی شه‌ممه نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ئاگاهی داوه سه‌باره‌ت به مه‌ترسیه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆ له وڵاته‌که‌دا و جارێکی تریش داوای کۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه‌کان ده‌کات به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌یه‌کی ئاشتیانه‌ی سیاسیانه بۆ کێشه‌کانی عێراق.
وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک به‌رامبه‌ر به سیاسه‌ته‌کانی مالیکی و هێرشی له‌شکری عێراقیش بۆسه‌ر خۆپیشانده‌ران گه‌ڵێک له عه‌شره‌ته عه‌ره‌به سوننه‌کانی ئه‌و ناوچانه هێزی چه‌کداریان پێکهێناوه.
وه‌زیری مافی مرۆڤ له کابینه‌ی حکومه‌تی عێراق ده‌ڵێت هه‌ندێک توندڕه‌و که چونه‌ته سه‌ر سه‌کۆکان ڕاگه‌یاندنی نادروست و نا پراکتیک ده‌ده‌ن و ئه‌و جۆره قسانه‌ش وه‌ک چۆن هیچ به‌هایه‌کی نییه ئاوه‌هاش له‌سه‌ر زه‌وی هیچ بوونێکی نییه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ موحه‌مه‌د شیاع ئه‌لسودانی وه‌زیری مافی مرۆڤ له عێراق، به‌ڵێن ساڵحۆ ڕاپۆرتێکی ئاماده کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: