که‌متر له دوو مانگی ماوه هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماری و هه‌ر وه‌ها هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی شاروگونده‌کان له ئێران به‌ڕیوه بچن. له کاتێک له ناو ئێران‌دا، لایه‌نه نه‌یاره‌کانی ناو بازنه‌ی ده‌سته‌ڵات هه‌وڵی پیکهێنانی هاوپه‌یمانێتی ده‌ده‌ن و ژماره‌یه‌ک له که‌سایه‌تی ناسراو وه‌ک سه‌رکۆماری پێشوو محه‌ممه‌د خاته‌می هێشتا بڕیاریان نه‌داوه ئایا خۆ بکه‌نه کاندید له‌و‌هه‌ڵبژاردنانه‌دا، زۆر له چاودێرانی سیاسی ڕه‌وایی هه‌ڵبژاردنه‌کان به پێی ئه‌و سیستمه‌ی به‌ڕێوه ده‌چن ده‌خه‌نه ژێر پرسیار؟ پرسیار زۆرن، ئایا ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه ململانێ نێوان ڕێبه‌ری باڵای دینی ئێران و سه‌رکۆمار مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نژاد ده‌ر ده‌خه‌ن؟ ئایا ڕژێم ده‌توانێت شه‌رعییه‌ت به‌و هه‌ڵبژاردنانه بدات ک به پێی سیسته‌مێکی تایبه‌تی به ڕێوه ده‌چن که پێواره‌کانی هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد و ڕه‌وا ناگرێته‌وه. باشه هه‌ڵوێستی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی به گشتی و هی کورد به تایبه‌تی چیه؟ دوو چاودێری سیاسی و شاره‌زای کاروباری ئێران و کورد عه‌بدوڵا حیجاب له نۆروێژ و عه‌لی نیک ڕه‌وێش له بلژیک هه‌ڵسه‌نگاندنی وورد له باره‌که ده‌که‌ن.
حیجاب ده‌ڵێت هه‌ڵبژاردنه‌کان له چوارچێوه‌ی سیستمی ئێران‌دا ده‌کرێن که هه‌م خه‌ڵک و هه‌م ڕژێم ده‌زانن که بێجگه له گۆڕینی مۆره چیتر نین.
نیک ڕه‌وێش ده‌ڵێت ته‌نیا ڕێگای بۆ ڕژێم ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه به ڕێگا ی پڕۆپاگه‌نده‌یه‌ک وای نیشان بدات هێشتاش خاوه‌ن ده‌سته‌ڵاته. ئه‌و ده‌شڵێت سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌مو ناره‌زایتی ده‌ربڕینه گه‌ش بین نیه به گۆڕانی حکومه‌ت.
حیجاب ده‌ڵێت ئۆپۆزسیۆن چ بانگه‌واز بۆ به‌شداری کردن بکات یانێش نێکات، خه‌ڵکی به ڕاده‌ی 50% تا 60% به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌که‌ن.
نیک ڕه‌وێش ده‌ڵێت هه‌مو هه‌وڵی حکومه‌ت ئه‌وه‌یه خه‌ڵک بێن و ده‌نگ بده‌ن به تایبه‌تی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی شاروگونده‌کاندا تا ڕه‌وای بداته مانه‌وه‌ی خۆی.