Accessibility links

چه‌کداران 10 که‌س له‌ عێراق ده‌کوژن

  • VOA News

چه‌کداران له‌ عێراق 10 که‌سیان کوشتووه‌ که‌ 5 له‌وانه‌ سه‌رباز بوون له‌ که‌مپێکی سه‌ره‌کی خۆپیشانده‌رانی سوننه‌ له‌ پارێزگای ڕه‌مادی‌ ڕۆژئاوای به‌غدا.
ئاژانسی ده‌نگوباسی ئه‌سۆشیه‌یتت پرێس ده‌ڵێت ئه‌م توندوتیژییه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ شه‌پۆلێکی نوێی توندوتیژی ئاینزایی وڵاته‌که‌ی گرتووه‌ته‌وه‌.
سه‌رۆک وه‌ز‌یزی عێراق نوری ئه‌لمالکی، كه‌ خۆی شیعه‌یه‌، ڕایگه‌یاند حکومه‌ته‌که‌ی له‌ ئاست کوشتنی سه‌ربازان بێده‌نگ نابێت. کاربه‌ده‌ستانی عێراقی به‌به‌ردوامی ده‌ڵێن گروپه‌ یاخیبووه‌کانی وه‌کو ئه‌لقاعیده‌ له‌ عێراق و پشتیوانانی سه‌دام حوسێن چوونه‌ته‌ نێو خۆپیشاندانی سوننه‌کانه‌وه‌.
XS
SM
MD
LG