Accessibility links

ئیسرائیل فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وان ده‌خاته‌ خوارێ

  • VOA News

ئیسرائیل ده‌ڵێت فڕۆکه‌یه‌کی بی فڕۆکه‌وانی خستووه‌ته‌ خوارێ که‌ گومان ده‌کرێت له‌ لایه‌ن حزبوڵڵای لوبنانه‌وه‌ به‌ ئاڕاسته‌ی وڵاته‌که‌ی ڕه‌وانه‌کرابێت.
کۆلۆنێل پـیته‌ر لێرنه‌ر گوته‌بێژێـکی له‌شـکری ئیسرائیل گوتی فڕۆکه‌که‌ له‌ لوبنانه‌وه‌ بۆ سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست فڕیوه‌ و پاشـان به‌ ئاڕاسته‌ی که‌ناره‌کانی ئیسرائیل نزیـک که‌وتووه‌ته‌وه‌.
گوته‌بێژه‌که‌ گوتیشی دوای ئه‌وه‌ی دڵنیابوون فڕۆکه‌که‌ هی وڵاتانی دۆسـتان نیـیه‌، له‌ لایه‌ن فڕۆکه‌یه‌کی F-16 ی ئیسرائیله‌وه‌ له‌ دوری نزیکه‌ی 5 میلی ده‌ریایی له‌ شـاری حه‌یفای ئیسرائیله‌وه‌ خراوه‌ته‌ خوارێ.
XS
SM
MD
LG