وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ده‌زگا موخابه‌راتیه‌کانی ئه‌مریکا له‌و بڕوایه‌دان حکومه‌تی سوریا گازی (سارین) ی به‌کارهێناوه به ئاستێکی نزم دژی ئه‌و سه‌رهه‌ڵداوانی وڵاته‌که که له هه‌وڵی ڕوخاندنی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌ددان.
چه‌ک هه‌یگڵ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ میرنشینه یه‌کگرتووه‌کانی عه‌ره‌ب گوتوویه‌تی ده‌زگا موخابه‌راتیه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌و زانیاریانه‌یان پشتڕاست کردۆته‌وه تا ئاستی متمانه و باوه‌ڕبوون.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا ده‌شڵێت کۆشکی سپی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه نامه‌ی ناردووه بۆ ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی کۆنگرێس له‌سه‌ر دۆسێی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له سوریادا.
سه‌رۆک براک ئۆباما ده‌ڵێت به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی ده‌بێته مایه‌ی گۆڕانکاری هه‌ڵوێستی ئه‌مریکا له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری ده‌ستێوه‌ردان له قه‌یرانی سوریا که‌وا بۆ زیاتر له دوو ساڵه به‌رده‌وامه.